رووداو دیجیتاڵ
گەنجێکی خەڵکی کەرکووک بەناوی ئەحمەد عومەر کە بۆ پاڵپشتیی هاونیشتمانییانی رۆژئاوای کوردستان چووبوو، لە نێوەڕاستی ئەم هەفتەیە هەواڵی شەهیدبوونیان بە کەسوکاری دا. ئەمڕۆ هەینیش تەرمەکەی لە قامشلۆ پێشوازییەکی کوردانەی لێکرا.
سەدان کەس لە قامشلۆ کۆبوونەوە بۆ پێشوازی و بەڕێکردنی تەرمی ئەحمەد عومەر، ئەوان درووشمی کوردایەتییان دەگوتەوە و ئاڵای کوردستانیان بەرزکردبووەوە.
ئەحمەد لە 20ـەکانی تەمەنیدابوو، شەوی راگەیاندنی هەواڵەکە، 28-1-2026، مامێکی بە رووداوی راگەیاند: "سێ رۆژ بەر لە ئێستا بوو کە دوایین جار قسەمان لەگەڵی کرد"
پەیامی خێزانەکەی ئەحمەد ئەوە بوو، هەموو کوردێک پێویستە ئامادەبێت لەسەر خاکی کوردستان شەهیدبێت و ئەوان شانازی بە کوڕەکەیانەوە دەکەن.
بڕیارە ئەمڕۆ تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە و سبەی لە کەرکووک بە خاک بسپێردرێت.