رووداو- مەخموور
سوپای عێراق و حەشدی نیشتمانی لە رۆژئاوای مەخموور، بۆ ماوەی سێ رۆژ ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامدا، لەو ئۆپەراسیۆنەدا سێ گوندیان كۆنترۆڵكردنەوە، لە رووبەڕووبوونەوەكانیشدا 19 كوژراو و 156 برینداریان دا، 3 رۆژیشە بەهۆی نالەباری كەشوهەوا ئۆپەراسیۆنەكە وەستاوە و كاتی دەستپێكردنەوەشی دیارنییە.
سوپای عێراق و حەشدی نیشتمانی بەهاوبەشی ئۆپەراسیۆنەكە ئەنجام دەدەن، بە نوێترین چەك (دروستكراوی ساڵی 2016) پڕچەك كراون و ماوەی ساڵ و نیوێكیش مەشقیان لەسەر چەكەكان كردووە.
حەسەن محەممەد زێدان، ئامرلیوای 72 ی سوپای عێراق كە ئەو سوپایە بەهاوبەشی لەگەڵ حەشدی نیشتمانی لەوێ شەڕەكە دەكەن، لەڕێەی تۆڕی میدیایی رووداو بەڵێنی دا لەچەند رۆژی داهاتوودا سەرجەم گوندەكان كۆنترۆڵ بكەنەوە. راشیگەیاند ئامادەكارییان كردووە و هەماهەنگی باشیان لەگەڵ فڕۆكە جەنگییەكاندا هەیە، هێزی پێشمەرگەش پشتیوانییان دەكەن.