کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

  دەقی وەسیەتنامەکە لەلایەن رۆژنامەڤانیی رووداو، لهۆن نەسرەدین خوێندراوەتەوە

دەقی وەسیەتنامەکە لەلایەن رۆژنامەڤانیی رووداو، لهۆن نەسرەدین خوێندراوەتەوە

kurdistan

وەسیەتنامەی قازی محەممەد بۆ گەلی کورد

دەرباز ساڵح

دەرباز ساڵح

30-03-2018
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دەرباز ساڵح
دەرباز ساڵح30-03-2018

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوتی برێنت بۆ کەمتر لە 89 دۆلار دابەزی
ئابووری24-11-2026

نرخی نەوتی برێنت بۆ کەمتر لە 89 دۆلار دابەزی

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

گەرگەرلیئۆغڵو دەڵێ نزیکەی سێ هەزار گەریلا سوودمەندی یاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری بن
رادیۆ24-11-2026

گەرگەرلیئۆغڵو دەڵێ نزیکەی سێ هەزار گەریلا سوودمەندی یاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری بن

رووداو - هەولێر

پێشەوا قازی محەممەد، سەرۆککۆماری کوردستان، لە وەسیەتنامەکەیدا لە چلەکانی سەدەی رابردوو داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات له‌ دووژمنایه‌تیکردنی یه‌کدی ده‌ستهه‌ڵگرن، یار و یاوه‌ری یه‌کدی و یەکگرتووبن، پشت به‌ یه‌کدی ببه‌ستن و له‌به‌رامبه‌ر دووژمنی زۆرداردا ئازایانه‌ رابووه‌ستن، بەهیچ شێوەیەکیش پشت بە بێگانە نەبەستن.

قازی محەممەد لە 10ی خاکەلێوەی ساڵی 1326ی هەتاوی، کە دەکاتە 31ی ئازاری 1947 لەسێدارەدرا. 71 ساڵ بەسەر ئەو رۆژە تێدەپەڕێت، بەڵام هەموو ساڵێک یادی ئەو بەزیندوویی رادەگیرێت.

پێشەوا قازی لەدوای خۆی وەسیەتنامەیەکی سیاسی جێهێشتووە. تێیدا داوادەکات کورد متمانە بە غەیری خۆی نەکات. پشتی یەکدی بگرن و بەرژەوەندی گشتی نەکەنە قوربانی بەرژەوەندی تاکەکەسی.

دەقی وەسیەتنامەکەی قازی محەممەد

بسم الله‌ الرحمن الرحیم

نه‌ته‌وه‌ حه‌ق خوراوه‌که‌م، کوڕ و خوشک ‌و برا خۆشه‌ویسته‌کانم

ئێستا له‌ ئاخرین ساته‌کانی ژیانمدا ده‌مه‌وێ چه‌ند دێڕێکتان بۆ بنووسم.

له‌ دووژمنایه‌تی یەکتر ده‌ستهه‌ڵگرن، یار و یاوه‌ری یەکتر بن، پشت به‌ یەکتر ببه‌ستن و له‌ به‌رابه‌ر دوژمنی زۆرداردا ئازایانه‌ رابووه‌ستن. خۆتان بێهوده‌ به‌ دووژمن مه‌فرۆشن. دووژمن هەر ئه‌وه‌نده‌ ئێوه‌ی ده‌وێ که‌ کاری پێتانه‌، ده‌نا هیچ روحمتان پێناکات، له‌ هیچ ده‌رفه‌تێک ناگوزه‌رێ بۆ زه‌ربه‌ لێدانتان.

دووژمنه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد زۆرن و زۆردارن، توانایان هه‌یه ‌و بێڕه‌حمن. ره‌مزی سه‌رکه‌وتنی ئێوه‌ له‌ یه‌کگرتندایه‌، ته‌نیا یه‌کگرتنه‌ له‌ به‌رابه‌ر ئه‌و هێزه‌ زۆردارانه‌دا، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر یه‌کێتیی نه‌بێ هه‌میشه‌ له‌ ژێرده‌ستیدایه‌. ئێوه‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد شتێکتان له‌ نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ که‌متر نییه‌ به‌ڵکو له‌ ئازایه‌تی و پیاوه‌تیدا زۆر له‌وانەی به‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌ژین زیاترن. ئه‌و گه‌لانه‌ی سه‌رکه‌وتنیان به‌ ده‌ستهێناوه‌ هه‌ر وه‌ک ئێوه‌ بوون.

رێنوێنم بۆ ئێوه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ لێگەڕێن منداڵه‌کانتان بخوێنن، چونکه‌ ره‌مزی پێگه‌یشتوویی و سه‌رکه‌وتن له‌ خۆینده‌واریدایه‌. با له‌ گه‌لانی دیکه‌ دوانه‌که‌ون، ئێوه‌ نابێ به‌ کوشتنی من و براکانم چاوترسێن بن، هێشتا زۆری دیکه‌مان ده‌بێ له‌و رێگه‌یەدا له‌ده‌ستبچن تا به‌ ئاره‌زووی خۆمان دەگه‌ین.

کوردستان ماڵی هه‌موو کوردێکه‌. دانیشتووانی ئه‌م خاکه‌ به‌پێی توانایی هه‌ر کامه‌مان گه‌ر شتێکمان له‌ده‌ستدێ نابێ منه‌ت له‌ سه‌ر ئه‌وانی دیکه‌ بکه‌ین. ئه‌گه‌ر زانیتان که‌سانێک کاریان له‌ده‌ستدێ، لێگه‌ڕێن با بیکه‌ن، به‌رد مه‌خه‌نه‌ سه‌ر رێیان، گرفتی بۆ دروست مه‌که‌ن. ئه‌گه‌ر من به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌م نەبووایه‌ ئێستا له‌ ژێر حوکمی سێداره‌دا نه‌ده‌بووم، به‌ خاتری ئه‌وه‌ منه‌تتان به‌سه‌ردا ناکه‌م. به‌ قه‌ولی سه‌عدی ده‌ڵێ: 

مراد ما نصیحت بود و گفتیم / حوالت به‌ خدا کردیم و ر‌فتیم.
هیوای ئێمه‌ ئامۆژگاری بوو گوتمان، بە خودام ئەسپاردن و رۆیشتم.

خزمه‌تکاری گه‌ل و نه‌ته‌وه
قازی محه‌ممه‌د

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوتی برێنت بۆ کەمتر لە 89 دۆلار دابەزی
ئابووری24-11-2026

نرخی نەوتی برێنت بۆ کەمتر لە 89 دۆلار دابەزی

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

گەرگەرلیئۆغڵو دەڵێ نزیکەی سێ هەزار گەریلا سوودمەندی یاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری بن
رادیۆ24-11-2026

گەرگەرلیئۆغڵو دەڵێ نزیکەی سێ هەزار گەریلا سوودمەندی یاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری بن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە