هێرشێکی درۆنی کرایە سەر سلێمانی

30-03-2026
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هێرشێکی درۆنی کرایەوە سەر یەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی. ئاسایش دەڵێت، "زیانی گیانی نەبووە".
 
ئێوارەی رۆژی دووشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان (ئاسایشی سلێمانی) رایگەیاند: "کاژیر 07:40ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، بە درۆنێک هێرشکرایە سەر گردی ریعایە لە سلێمانی".
 
ئەو شوێنەی هێرشی کراوەتە سەر، بارەگای پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو لە شارەکە و لە یەک مانگی رابردوودا چەند جارێکی دیکە هێرش دژی ئەنجام دراوە. ئاسایش دەڵێت: "هێرشەکەی ئەم ئێوارەیە زیانی گیانی نەبووە".
 
لە 28ـی شوباتەوە کە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران دەستیپێکردووە، هێرشکردن بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی رۆژانەی تۆڕی میدیایی رووداو، لە دەستپێکی هێرشەکانەوە تاوەکو ئەمڕۆ، بە 504 درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی لەگەڵ رەنج.

لەگەڵ رەنج؛ چۆن وەرزش لە خولیاوە بکەینە سەرچاوەی داهات؟

بەرنامەی ئەمجارەی "لەگەڵ رەنج"ی تۆڕی میدیایی رووداو، لەنێو یارگەیەکی وەرزشیدا و بە شێوازێکی مەیدانی بەڕێوەچوو. بەرنامەکە کە کۆمەڵێک لە هاندەرانی یانەی هەولێر و زاخۆ تێیدا ئامادەبوون، بە گۆرانییەکی شڤان پەروەر "کینە ئەم؟ کوردین ئەم" بەرنامەکە دەستیپێکرد و تەوەری سەرەکیی باسەکەش بریتی بوو لەوەی: چۆن وەرزش بکرێتە سەرچاوەی داهات و بۆچی لە کوردستان تەنیا وەک خولیایەک ماوەتەوە؟