وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای ئۆفەری تایبەتی ئینتەرنێت بۆ خوێندنی ئۆنلاین دەکات

31-03-2026
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، داوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەکات کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت ئاگادار بکەنەوە بۆ دابینکردنی ئۆفەری تایبەت بۆ قوتابیان و مامۆستایان، ئەمەش وەک ئاسانکارییەک بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی خوێندنی ئۆنلاین.
 
بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە واژۆی ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەرە و رۆژی 30ی ئادار دەرچووە، داوا لە وەزارەتی گواستنەوە کراوە لە رێگەی کۆمپانیاکانی گەیاندن و ئینتەرنێتەوە هاوکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا بن.
 
لە نووسراوەکەدا هاتووە، "بە مەبەستی پاراستنی گیانی خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەران، پرۆسەی خوێندن کراوە بە ئۆنلاین و دیجیتاڵی،" هەر بۆیە داوا دەکەن کۆمپانیاکان ئاگادار بکرێنەوە تاوەکو "ئۆفەری تایبەتی ئینتەرنێت بۆ خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان دابین بکەن."
 
وەزیری خوێندنی باڵا جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە ئەو ئۆفەرانەی پێشکەش دەکرێن، لە رووی "نرخ و کوالێتییەوە" گونجاو بن و ببنە مایەی هاوکاری بۆ بەردەوامیی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان.
 
ئەم داواکارییە دوای ئەوە دێت کە رۆژی یەکشەممە، 29-03-2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا خوێندنی ئامادەبوون لە نێو پۆل رابگیرێ و پڕۆسەکە تەنیا بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بەردەوام بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەژماری من

هەژماری من: ئەوانەی سبەی ناویان لە لیستی مووچەیە تاوەکو نیوەڕۆ پارە دەچێتە سەر هەژمارەکانیان

پڕۆژەی (هەژماری من) دەڵێ، ئەو مووچەخۆرانەی سبەی ناویان لە لیستی مووچە هەیە و لە پڕۆژەکەدا تۆمارکراون، تاوەکو نیوەڕۆ پارە دەچێتە سەر هەژماریان. بەگوێرەی ئامارەکان، ئێستا زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر لە پڕۆژەکەدا ناویان تۆمارکردووە.