ناحیەی بەمۆ خرایە سەر پارێزگای هەڵەبجە

30-04-2015
بەهرۆز فەرەیدوون
رووداو
رووداو
نیشانەکردن ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە
A+ A-

رووداو - سلێمانی

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەیەمین كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، لیستی خزمەت ناوی 13 پاڵێوراوی ئامادەكردووە تا ئەندامانی ئەنجومەنەكە بۆ حكومەتە خۆجێییەكەی سلێمانی دەنگی لەسەر بدەن، پارتی دیموكراتی كوردستان لە چەندێتی دابەشكاری پۆستەكان تووڕەو ناڕازییە و دەپرسێت، بەم دابەشكارییە دەگوترێت حكومەتی خۆجێیی بنكەفراوان؟

لێكترازانی ناحیەی بەمۆ كە سەر بە ئیدارەی گەرمیانە بۆ سەر پارێزگای هەڵەبجە، تەوەری دووەمی دانیشتنەكە بوو، لێرە ئەندامەكان تێبینی زۆریان لەسەر لێكترازانەكە هەبوو، بەڵام دواجار بە زۆرینەی دەنگ ناحیەی بەمۆ چووە سەر پارێزگای هەڵەبجە.

وابڕیارە 13/5/2015، كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە قەزای سەید سادق ئەنجام بدرێت و زۆربەی ئەندامەكان دەیانووت، لەئێستەوە ئامادەكاری بۆ ئەجێندای كۆبوونەوەی داهاتوو دەكەین.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە