لە سنووری خانەقین چەکداری نەناسراو دوو شوان دەڕفێنن

30-04-2021
هەڵۆ محەممەد
هەڵۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە گووندی مەحموود عەباس سەر بە قەزای خانەقین چەند چەکدارێکی نەناسراو دوو شوان دەڕفێنن، شوانەکان بە بنەچە عەرەبن و تاوەکو ئێستا دیار نییە کە بۆ کوێ براون.
 
ئەمڕۆ هەینی 30-04-2021 لە گووندی مەحموود عەباس دوو شوان دەڕفێنرێن، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست هەڵۆ محەممەد، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، کاژێر 21:40 خولەکی ئەمشەو رووداوەکە روویداوە و گوماندەکرێت چەکداری داعش بووبن، چونکە گووندی مەحموود عەباس دەکەوێتە سەر رووباری سیروان لە نزیک گووندی کوڵەجۆ کە ئەو ناوچەیە ئێستا بووەتە مۆڵگەی چەکدارانی داعش و بەردەوام هێرش دەکەنە سەر هێزە عێراقییەکان.
 
هەروەها لە ناوچەی نەفتخانە هێرشکراوەتە سەر حەشدی شەعبی و سێ چەکداری حەش برینداربوون، ئەوەش پێنجەمجارە لەم هەفتەدا کردەوەی تووندئاژۆیی لەلایەن داعش و چەکدارە نەناسراوەکانەوە دەکرێت.
 
لە رووداوێکی هاوشێوەدا کاژێر 22:14 خولەکی 27-04-2021 چەکداری نەناسراو بە نیشانشکێن هێرشیان کردە سەر گوندی کەریم داود لە سنووری خانەقین و دوو لە دانیشتووانی گوندەکەیان بریندار کرد.
 
چەکدارەکان لە دوورەوە هێرشەکەیان ئەنجامدابوو، بەو هۆیەشەوە هاووڵاتییەک بەناوی "هەیسەم نەجم عەبد بەتی" لەدایکبووی 1995 فیشەکێک بەر دەفەی شانی کەوت و بریندار بوو، کەسێکی دیکەش بەناوی "ئەحمەد نەجم بەتی" لەدایکبووی 1987 فیشەک بەر دەموچاوی کەوت و لە گوێی چەپیەوە دەرچوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

حکومەتی هەرێمی کوردستان هەواڵێکی دەسەڵاتی دادی ئێران رەتدەکاتەوە

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی دەسەڵاتی دادی ئێران رەتدەکاتەوە، کە بانگەشەی کردبوو، دوو کەسیان لەسێدارە دابوو کە لە هەرێمی کوردستان لەلایەن دەزگای هەواڵگری وڵاتێکەوە راهێنانیان پێکراوە.