دوو برا لە کەورگۆسک خنکان

30-06-2016
ئاشتی تیشێ
.....
.....
نیشانەکردن خنکان کەورگۆسک
A+ A-

رووداو - کەورگۆسک 

ئێوارەی 29-6-2016 دوو برا لە ئاوی زێی گەورە لە کەورگۆسک خنکان، هەرزوو تەرمی یەکێکیان دۆزرایەوە، بەڵام تەرمی براکەی دیکە بەهۆی نەبوونی (غەواس) تادرەنگ نەدۆزرایەوە.

ماڵباتی هەردوو براکە کە یەکێکیان تەمەنی 17 ئەوی دیکەش تەمەنی 19 ساڵ بوو، لە نزیک زێکە کۆببوونەوە و لەگەڵ خەڵکی کەرگۆسک بەدوای تەرمەکاندا دەگەڕان، بەڵام بەهۆی نەبوونی غەواس دۆزینەوە و دەرهێنانەوەی تەرمەکان کاتێکی زۆری ویست.

ماڵباتی ئەو دوو گەنجە باس لەوە دەکەن کوڕەکانیان چوون بۆ مەلەکردن تاوەکو خۆیان فینک بکەنەوە، بەڵام برا بچوکەکە لە ئاوەکەدا نقومبووە، بۆیە برا گەورەکە و ئامۆزایەکی کە لەنزیک زێیەکەبوون چوون یارمەتی بدەن، کەچی برا گەورەکەش خنکاوە.

بەگوتەی گەواهیدەران چەند شوانێک لە نزیک زێکەبوون و توانیویانە ئامۆزاکە لە مردن رزگار بکەن، بەڵام نەیانتوانیوە فریای دوو براکە بکەون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە