رووداو- مەدا پرێس
گوتەبێژی بەرەی توركمانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، داوای كردنەوەی كۆنسوڵخانەی توركیا دەكات لە شارەكەدا.
عەلی مەهدی، گوتەبێژی بەرەی توركمانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، رایگەیاند "داوای كردنەوی كونسوڵخانەی توركیا دەكەین لە كەركووك، بۆئەوەی كۆتایی بە زۆر لەو كێشە و گرفتانە بهێنێت، كە لە كەركووك هەن".
مەهدی گوتوویەتی "لەبەر بایەخی كەركووك و ئەو رۆڵە ئەرێنییەی توركیا دەیبینێت لە عێراقدا، داوادەكەین توركیا كونسوڵخانە لەو شارە بكاتەوە، بەتایبەتی كە ئێستا عێراق دەستپێشخەری هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەو وڵاتە".
نێوانی عێراق و توركیا لەماوەی رابردوودا گرژی تێكەوتو تائێستاش جگە لە راگرتنی لێدوانە تووندەكان بەرامبەر بەیەك، هێشتا پەیوەندییەكان ئاسایی نەبوونەتەوە. ئەویش بەهۆی هەڵوێستی جیاوازی نێوانیان لەبارەی پرسی جیاجیای وەك تەنگژەی سووریا و پەنادانی نەیارانی حكومەتی عێراق، نموونەی تارق هاشمی، جێگری سەرۆك كۆماری عێراق، كە دوای ئەوەی بە تۆمەتی تیرۆر بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو لە 10 كانوونی یەكەمی 2012، روویكردە ئەو وڵاتە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ