لە هەولێر، دهۆک و ئیدارەکانی سۆران و راپەڕین باران باری

30-08-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

هەرچەندە هێشتا لە مانگی ئابداین، بەڵام لە زۆرینەی ناوچەکانی پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و ئیدارەکانی راپەڕین و سۆران باران باری؛ کەشناسێک دەڵێت، بارانبارین و ئەم دۆخەکەی کەشوهەوا تاوەکو کاژێر 04:00ـی ئەم ئێوارەیە بەردەوام دەبێت.
 
رۆژی چوارشەممە 30ـی ئابی 2023، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بارانبارین و هەورە برووسکە تاوەکو کاژێر 04:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت و دواتر دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
 
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە بارزان باریوە کە 3.2 ملیمەتر بووە؛ بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بارانبارین لە ناوچەکانی دیکە لەو ماوەیەدا بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:
 
ئاکرێ؛ 0.4 ملیمەتر
بارزان؛ 3.2 ملیمەتر
دەربەندیخان؛ 1.4 ملیمەتر
دووکان؛ 1.2 ملیمەتر
مانگێش؛ 3.2 ملیمەتر
گردەسێن؛  1.3ملیمەتر
پیرمام؛  0.7 ملیمەتر
زاخۆ؛  دڵۆپ دڵۆپ
رواندز؛ دڵۆپ دڵۆپ
شەقڵاوە؛ 1.0 ملیمەتر
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور؛ پلەی گەرما 2 بۆ 4 پلە بەرز دەبێتەوە.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای سبەی پێنجشەممە بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:

 

 
هەولێر؛ 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 37 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 37 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 27 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 36  پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 43  پلەی سیلیزی 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کرێکارانە لە کارگەیەکدا خنکاون

لە ئیسفەهان 9 کرێکار بە گاز خنکان

بەڕێوەبەری گشتیی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای ئیسفەهان رایدەگەیێنێت، لە یەکێک لە کارگەکانی ئەو پارێزگایە 9 کرێکار بەهۆی دزەکردنی گازەوە گیانیان لەدەستداوە.