جاکی چان لە دوبەیە

30-09-2015
رێكەوت سەلام
نیشانەکردن جاکی چان
A+ A-

رووداو- ئاژانسەکان 

جاکی چان، ئەکتەری بەنێوبانگی سینەمای ھۆڵیوود، بۆیەکەمجار فیلمێک لە رۆژھەڵاتی نێوەڕاستدا وێنەدەگرێت و ستافێکی 100 کەسی لەگەڵدایە.


جاکی چان، بۆ کاری وێنەگرتنی نوێترین فیلمی گەیشتە دوبەی لە وڵاتی ئیمارات و بۆماوەی 33 رۆژ لەوێ دەمێنێتەوە.
چظچ
نوێترین فیلمی ئەو ئەکتەرە چینییە ناوی "کۆنگ فۆ یۆگا"یە و لە دەرھێنانی ستانلی تونگە، فیلمێکی ھاوبەشی وڵاتی چین و ھیندستانە.

بەھۆی بەرزی باڵەخانەکانی دوبەی و شوێنە گەشتیارییەکانی، بەرھەمھێنەرانی ئەم فیلمە بڕیاریانداوە فیلمی "کۆنگ فۆ یۆگا" لەوێ وێنەبگرن.

لیژنەی سینەمای دوبەی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، كە لە چەند ساڵی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە بەرھەمھێنەرانی سینەما بۆ وێنەگرتنی فیلمەکانیان روویان لە دوبەی کردووە، ئەمەش لەڕووی گەشتوگوزارەوە سوودێکی زۆری بۆیان ھەبووە.

جاکی چانلە ساڵی 1954 لە ھۆنگ کۆنگ لەدایکبووە، یەکێکە لە سەرسەخترین ئەکتەرانی دونیا کە ھەمیشە جوڵەی جیاواز بەکاردەهێنێت لە فیلمەکانیدا، ھەندێ جاریش رووبەڕووی مەترسی بووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە