پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵا کۆدەبنەوە؛ "هەواڵی خۆشمان دەبێت"

30-09-2025
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئاستی باڵا کۆببنەوە. تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت دەبێت. ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت: "چەند رۆژی داهاتوو هەواڵی خۆشمان دەبێت."
 
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەیەک لە کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵا کۆدەبنەوە و لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت گفتوگۆ دەکەن.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی و جێگرانیان بەشدار دەبن.
 
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە رووداوی راگەیاند، "چەند رۆژی داهاتوو خەبەری خۆشمان [لەبارەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی] دەبێت."
 
دەرباز کۆسرەت گوتی: "لێکتێگەیشتنی باش هەیە، ئومێد دەکەین لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا لەسەر ئەو خاڵانە رێکبکەوین کە هێشتا ماون."
 
لەبارەی کاراکردنی پەرلەمانیش گوتی: "نازانم پەرلەمان ئەم مانگە کۆدەبێتەوە یان نا، بەڵام ئومێدەوارین زوو کۆببێتەوە."
 
هاوکات د. مەجید محەممەد ئەمین، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی بە روودای راگەیاند، "ئیرادەیەکی باش هەیە بۆ پێکهاتن، لەم یەک دوو رۆژە هەواڵی زۆر باش و چاک دەبیسترێت."
 
د. مەجید گوتی، پێش هەڵبژاردن پەرلەمان کارا دەکرێت و زۆر لێکنزیکین، بەربەست نییە و هەردوولا دەبێ هاوبەشییەکی کارامان هەبێت لە ئیدارەدان "ئەمڕۆ یان سبەی خەبەری باش لەبارەی حکومەت و پەرلەمان دەبیستن."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.