خولی دووەمی گۆڤاری 'گەپ' بڵاو دەکرێتەوە؛ ''هێشتا کولتووری وەرگرتنی تەنزمان تێدا نییە''

30-09-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
هیوا جەمال لەگەڵ محەممەد قادر، خاوەنی ئیمتیاز و سەرنووسەری گۆڤاری گەپ
هیوا جەمال لەگەڵ محەممەد قادر، خاوەنی ئیمتیاز و سەرنووسەری گۆڤاری گەپ
A+ A-
رووداو - دیجیتاڵ

خولی دووەمی گۆڤاری 'گەپ' بڵاو دەکرێتەوە و سەرنووسەری گۆڤارەکەش دەڵێ، رەنگە بەشێکی بابەتەکانمان هەندێک کەس تووڕە بکەن، بەڵام ئامانجی تەنز و کۆمێدیا رەخنەگرتنە لەپێناو چاکسازیدا.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 30-9-2025 محەممەد قادر، خاوەنی ئیمتیاز و سەرنووسەری گۆڤاری گەپ لە بەرنامەی رۆژی هیوا جەمال رایگەیاند، گۆڤارەکە لە ساڵی 2012ـەوە راگیراوە و ئێستا دەستمان پێکردووەتەوە و ئەركێکی قورسمان لەسەر شانە لەڕووی بایەخدان بە کولتوور، کاریکاتێر و تەنز.
 
محەممەد قادر دەڵێت: ناتوانین بڵێین، میللەتی کورد رۆحی تەنزی تێدا نەبووە و چەندان شاعیر و نووسەر لە دانیشتنەکانیاندا تەنزیان گوتووە.
 
ئەوەش باس دەکات، کولتووری تەنزمان تێدایە، بەڵام کولتووری وەرگرتنەکەیمان نییە، بۆیە روونی دەکاتەوە، نووسینی تەنز دەکەوێتە سەر شێوەی نووسینەکەیە کە بە پێویستی دەزانێت نووسەر هەموو لایەنەکانی مەبەستی نووسینەکەی رەچاو بکات.
 
لە وەڵامێکی هیوا جەمالدا کە باسی قبووڵکردنی رەخنەکانی کرد لەلایەن بەرپرسەکان، دەسەڵاتی حکومڕانی و لایەنی کۆمەڵایەتی و ئایینی؛ سەرنووسەری گۆڤاری گەپ گوتی، تەنز و کۆمێدیا پەیامە سەرەکییەکانیان رەخنەگرتنە لەپێناو چاکسازیدا، بۆیە ئێمەش دوور نین لە دروستکردنی ئاستەنگ و لەمپەڕ لەبەردەم کارەکانماندا.
 
گۆڤاری گەپ، مانگانەیەکی کاریکاتێرییە و یەکەم گۆڤارە کە بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ و لەسەر دەستی کەسانی شارەزا بە شێوەیەکی تەنزئامێز بابەتە کۆمەڵایەتی و باوەکان باس بکرێن، بەشێکیشی بریتییە لە کاریکاتێر بە وێنەی جیاواز لەسەر کێشە و گیروگرفتەکانی کۆمەڵگە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.