رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق و هەردوو جێگرەکەی دەکات.
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "هیوادارم هەڵبژاردنی دەستەی تازەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران هەنگاوێک بێت لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیهاتنی برایەتی و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق."
دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق پێکهاتوون لە هەیبەت حەلبووسی، سەرۆک، عەدنان فەیحان، جێگری یەکەم و فەرهاد ئەترووشی، جێگری دووەم.
دەقی پەیامەکە:
پیرۆزبایی هەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بەڕێزان هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و عەدنان فەیحان جێگری یەکەم و فەرهاد ئەتروشی جێگری دووەمی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
هیوادارم هەڵبژاردنی دەستەی تازەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران هەنگاوێک بێت لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیهاتنی برایەتیی و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ