رووداو دیجیتاڵ
لە شرنەخی باکووری کوردستان مینی پاسێک بە 8 سەرنشینی عێراقییەوە وەرگەڕا و بەهۆیەوە دوو سەرنشین گیانیان لەدەستدا و 6ی دیکەشیان بریندار بوون.
رووداوەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 31-1-2026، لەسەر رێگەی سەرەکیی ئیدل - جزییر، لە نزیک گوندی (یۆلاچان) لە سنووری شارۆچکەی ئیدیلی سەر بە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان روویداوە.
بە گوێرەی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی تیمەکانی بەرگریی شارستانی و گوتەی شایەتحاڵان، پاسەکە 8 هاووڵاتیی عێراقیی تێدا بووە و لە کەشێکی باراناوی دا لە رێگە بووە و خلیسکاوە.
لە رووداوەکەدا دوو هاووڵاتیی عێراقی گیانیان لەدەستدا و شەشی دیکەش بریندار بوون.
تیمەکانی تەندروستی، جەندەرمە و بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە. دەرکەوت کە لە کۆی 8 سەرنشینی نێو ئۆتۆمبێلەکە کە هاووڵاتیی عێراقی بوون، دوو کەسیان بە ناوەکانی (نابل وەهاب جاسم جاسم، 50 ساڵ) و (ئەحمەد محەممەد شەریف سەعید ئەلحەیو، 60 ساڵ) مردوون.
هەروەها 6 بریندارەکەی دیکە بە ناوەکانی: (شەریف مستەفا حوسێن چاچان، 61 ساڵ)، (ریحاب وەلید ئەحمەد ئەلتاویل، 51 ساڵ)، (شەریف سائیر محەممەد شەریف ئەلحەیو، 39 ساڵ)، (سەفوان سەڵاح محەممەد، 58 ساڵ)، (موحسین محەممەد شەریف سەعید ئەلحەیو، 53 ساڵ) و (خالید محەممەد شەریف سەعید ئەلحەیو، 55 ساڵ)، گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە و خرانە ژێر چارەسەرەوە.
لەبارەی چۆنیەتیی رووداوەکە، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
بە گوێرەی راپۆرتی سەرۆکایەتیی هاتووچۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی تورکیا، ساڵی 2025 لە تورکیا و باکووری کوردستان دا 3 هەزار و 481 کەس لە رووداوی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە. هەروەها 460 هەزار و 593 کەسیش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ