Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی ئەو دوو پاسەوانەی سنوور کە گیانیان لەدەستداوە

وێنەی ئەو دوو پاسەوانەی سنوور کە گیانیان لەدەستداوە

کوردستان31-05-2025

تەقینەوەی مین لە سنووری مەریوان کوژرانی 2 پاسەوانی سنووریی ئێرانی لێکەوتەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سینا سۆما

رۆژی بڵاوکردنەوە

31-05-2025

بابەتی پەیوەندیدار

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ
کوردستان31-05-2026

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ

پڕۆژەی رووناکی: ئەم هاوینە هەموو هەرێمی کوردستان کارەبای دەبێتە 24 کاژێری
کوردستان31-05-2026

پڕۆژەی رووناکی: ئەم هاوینە هەموو هەرێمی کوردستان کارەبای دەبێتە 24 کاژێری

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە
کوردستان31-05-2026

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەیەکی سنووریی شاری مەریوان، دوو سەربازی پاسەوانی سنووری ئێران کوژران و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.
 
ئەمڕۆ شەممە 31ی ئایاری 2025 پەیوەندییە گشتییەکانی پارێزگای سنە، پەیامی ئارەش لهۆنی، پارێزگاری سنەی بەبۆنەی گیانلەدەستدانی دوو ئەندامی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "رووداوەکە ئێوارەی رۆژی هەینی، 30ی ئایاری 2025، لە ناوچەیەکی سنووریی شاری مەریوان بووە."
 
پارێزگاری سنە لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "ئەو سەربازانە لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکی ئاسایی خۆیان و چاودێریکردنی سنوور، لە رووداوێکی تەقینەوەی میندا گیانیان لەدەستداوە."
 
فەرەج رۆستەمی، فەرماندەی پاسەوانی سنووریی پارێزگای سنەش لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "مینێکی بەجێماوی سەردەمی شەڕی ئێران-عێراق لە ناوچەی دەرە ناخیی مەریوان تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دوو ئەندامی هێزەکانی پاسەوانی سنوور گیانیان لەدەستدا و ئەفسەرێک و سەربازێکی دیکەش بریندار بوون."
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، هەردوو کوژراوەکە و بریندارێکی رووداوەکەی تەقینەوەی مین لە مەریوان، کورد و خەڵکی پارێزگای سنەن.
 
فەرماندەی پاسەوانی سنووریی سنە، ناسنامەی کوژراو و بریندارانی رووداوەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "لە رووداوەکەدا محەممەدڕەزا حورییەتپەسەند، خەڵکی شاری قوروە، سوهەیب عەزیزی، خەڵکی شاری بانە گیانیان لەدەستدا و ئەمانوڵڵا عەبدوڵڵاهی (ئەفسەر بە پلەی موقەدەم)، خەڵکی شاری خومەین لە پارێزگای مەرکەزی و سۆران شەریفی، خەڵکی شاری بانە بریندار بوون."