گەرما سەدان پوورەی هەنگ لە ئاکرێ لەنێودەبات

31-07-2025
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
بەشێک لە هەنگەوانان زیاتر لە 100 مێشیان مرداربوون
بەشێک لە هەنگەوانان زیاتر لە 100 مێشیان مرداربوون
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما لە قەزای ئاکرێ بووەتە هۆی کارەساتێک بۆ هەنگەوانانی ناوچەکە و بەهۆیەوە سەدان پوورەی هەنگ لەنێوچوون، ئەمەش زیانێکی گەورەی بە هەنگەوانان گەیاندووە کە داوای هاوکاری لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن.
 
لە هەردوو گوندی گوندکی و خەردسێ لە رۆژئاوای قەزای ئاکرێ، نزیکەی 700 پوورەی هەنگ لەنێوچوون. هەنگەوانان ئەو کارەساتە دەگەڕێننەوە بۆ گەرما و شەپۆلی گەرمی کە ناوچەکەی گرتووەتەوە و دەڵێن یەکەم جارە زیانێکی وا گەورەیان بەرکەوێت.
 
حوسێن عەبدوڵڵا، کە ماوەی 25 ساڵە کاری هەنگەوانی دەکات، یەکێکە لەو هەنگەوانانەی زەرەرمەند بووە و دەڵێت، "من هەنگەوانێکی قەدیمم و ماوەی 25 ساڵە ئەم کارە دەکەم، هیچ کاتێک کارەساتی وام نەبینیوە بەسەر هەنگەکانمدا بێت."
 
ئەو ئاماژەی بەوەش کرد، لەکۆی 110 مێشهەنگوین، 100 یان لەنێوچوون و تەنیا 10 دانەی ماون. 
 
حوسێن دەڵێت: "هەموو ساڵێک هەنگەکانم دەهێنمە ئەم شوێنە و وەک ساڵانی دیکە کارم تێدا دەکرد، بەڵام ئەم ساڵ کارەسات روویدا."
 
عەقیب ئیسماعیل، هەنگەوانێکی دیکەی ناوچەکەیە و زیاتر لە 100 مێشهەنگوینی لەنێوچووە. عەقیب دەڵێت، "150 مێشهەنگوینم لێرە هەبوون، زیاتر لە 100 یان لەنێوچوون و ئەوانەی ماونەتەوەش مەترسییان لەسەرە."
 
ئەویش هۆکاری لەناوچوونی هەنگەکانی بۆ گەرما دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت: "هەموو ساڵێک لێرە بووم و هیچ کاتێک شتی وام نەبینیوە. هیوادارم لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوکاریمان بکەن."
 
زۆربەی هەنگەوانان بەپێی وەرزەکان شوێنی هەنگەکانیان دەگۆڕن بۆ ئەوەی کەشوهەوایەکی گونجاویان بۆ دابین بکەن. هەرچەندە ساڵانی رابردووش لەم کاتەدا هەنگەکانیان لەم ناوچانە بوون، بەڵام ئەمە یەکەم جارە بەم شێوەیە رووبەڕووی لەناوچوونێکی بەکۆمەڵ ببنەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."