ئاماری سەوزایی لە هەرێمی کوردستان؛ دهۆک سەوزترین پارێزگایە

31-07-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لێپرسراوى راگەیاندنى ئەندازەى پارکەکانی هەولێر دەڵێت، بەدواداچوونێکی وردیان بۆ رێژەیی سەوزای لە هەرێمی کوردستان کردووە و لە پێنج ساڵی رابردوودا رێژەی سەوزایی 5٪ زیادی کردووە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 31ـی تەممووزی 2025، سەروەر وەیسى کەریم، لێپرسراوى راگەیاندنى ئەندازەى پارکەکانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لەسەر بڕیاری وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ رێخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بەدواداچوونێکی وردمان کردووە، بۆ دیاریکردنی رێژەی سەوزای لە هەرێمی کوردستان، دەرکەوت لە ماوەی پێنج ساڵدا گەیشتووەتە زیاتر لە 20٪".
 
لە هەولێر 100 ملیۆن دار بەڕوو دەچێندرێن
 
بەگوتەی ئەو بەرپرسەی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان "گرنگییەکی زۆر" بە سێکتەری ژینگە دراوە بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.
 
سەروەر وەیسى کەریم دەڵێت: "لە هەرێمی کوردستاندا لە ساڵی 2019ـەوە رێژەی سەوزایی لە (15%)ـەوە بۆ زیاتر لە (20%) زیادی کردووە. پلانێکی ستراتیژی لەلایەن حکومەتەوە دەستی پێکراوە، کە بڕیارە تاوەکو ساڵی 2023 بتوانین 100 ملیۆن داربەڕوو لە سنووری پارێزگای هەولێر بچێنن، تائێستا زیاتر لە 300 هەزار داربەڕوو چێندراون".
 
رێژەیی سەوزایی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان:
 
بە گوتەی سەروەر وەیسی کەریم، لە رووپێوی ساڵی 2015، کۆی گشتی رووپۆشی سەوزایی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان 12.44% بوو. 
 
لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا رێژەی سەوزایی ناو هەولێر لە 9.1%ـەوە بۆ 19.8% زیادیکردووە.
 
هەروەها بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی، رووبەری سەوزایی 12 ملیۆن و 780 هەزار مەتر دووجایە و بەمەش رێژەی سەوزایی 19.6%ـە، لە کاتێکدا بە پێی رووپێوی ساڵی 2015 رێژەی سەوزایی سلێمانی 9.1%بووە.
 
رێژەی سەوزایی سنووری پارێزگای دهۆک 27%ـە، لە کاتێکدا بەپێی رووپێوی ساڵی 2015 رێژەی سەوزای لە  پارێزگاکە 12% بوو.
 
رێژەی سەوزایی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە زیاترە لە 15%ـە، بەپێی رووپێوی ساڵی 2015 رێژەکە 10.04 بووە.
 
بەپێی بەدواداچوونەکانی لێپرسراوى راگەیاندنى ئەندازەى پارکەکانی هەولێر سەبارەت بە رێژەی سەوزایی و ژمارەی باخچە و بلوار و ژمارەی درەختەکان بۆ ساڵی (2024 -2025) بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
 
گەشەی رێژەی سەوزایی لەسەر ئاستی پارێزگاکان
 
بەپێی تازەترین ئاماری فەرمی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی پارێزگای هەولێر، ئێستا بەم شێوەیەیە؛
 
- رێژەی سەوزایی ناوەندی هەولێر 19.8%یە، 10 ساڵ لەمەوبەر 9.1% بوو.
 
- ساڵانی 2019 – 2025 تەنیا لە ناوەندی پارێزگای هەولێر522 هەزار و 670  دار و 370 هەزار و 862 نەمام چێندراون.
 
ساڵی (2019)
 
- چاندنی 60 هەزار دار 
- 80 هەزار گوڵی جۆراوجۆر
- رووبەری چاندنی دار 48 هەزار و 166 مەتر دووجا
 
ساڵی (2020):
 
- 93 هەزار و 200 دار
 
- 75 هەزار و 100 گوڵی جۆراوجۆر
- رووبەری چاندنی دار 316 هەزار و 625 مەتر دووجا
 
ساڵی (2021):
 
- 70 هەزار دار
- 80 هەزار گوڵی جۆراوجۆر
- رووبەری چاندنی دار 90 هەزار و 930 مەتر دووجا
 
ساڵی (2022)
- 90 هەزار و 100 دار
- 34 هەزار و 300 گوڵی جۆراوجۆر.
 
ساڵی (2023)
- چاندنی دار: 78هەزار و 100
- چاندنی گوڵ: 35 هەزار و 648 گوڵ
 
ساڵی 2025

 

- چاندنی دار: 131 هەزار و 270  دار
- چاندنی گوڵ: 65 هەزار و 814 گوڵ
 
هەر بەپێی ئاماری ئەندازەی پارکەکان لە ناوەندی شاری هەولێر، 644 پارک و باخچە و بلوار هەن:
 
 لە پارک و باخچە گەورەکان 51 هەزار و 30 درەخت هەن
 
لە بلوار و ناوەندە سەربەخۆکان 111 هەزار و 173 نەمام و درەخت هەن
 
تاوەکو نێوەڕاستی 2025، کۆی گشتی گەیشتووەتە ملیۆنێک و 379 هەزار و 470 نەمام و درەخت.
 
ئامار و داتا و گەشەی رێژەی سەوزایی پارێزگای سلێمانی
 
ئێستا شاری سلێمانی خاوەنی 511 باخچە، حەوت پارک، 85 بلوار و یەک نەمامگەی تایبەتە. ژمارەی دار، درەخت و نەمام لە شارەکەدا، نزیک بووەتەوە لە 3 ملیۆن.
 
بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی، رووبەری سەوزایی لەو پارێزگایە 12 ملیۆن و 780 هەزار مەتر دووجایە و بەمەش رێژەی سەوزایی 19.6%یە، بە پێی رووپێوی ساڵی 2015 رێژەی سەوزایی سلێمانی 9.1% بووە.
 
ژمارەی ئەو دار و گوڵانەی لە 2019 تاوەکو 2024 لە سلێمانی چێندراون:
- ژمارەی دار و گوڵ و دەوەن بۆ ساڵی (2019): 32 هەزار و 600
- ژمارەی دار و گوڵ و دەوەن بۆ ساڵی (2020): 36 هەزار و 711
- ژمارەی دار و گوڵ و دەوەن بۆ ساڵی (2021): 42 هەزار و 383
- ژمارەی دار و گوڵ و دەوەن بۆ ساڵی (2022): 53 هەزار و 336
- ژمارەی دار و گوڵ و دەوەن بۆ ساڵی (2023): 93 هەزار و 657
- ژمارەی دار و گوڵ و دەوەن بۆ ساڵی (2024): 40 هەزار و 851  تاوەکو مانگی ئایار
- رووبەری گشتیی سەوزکراو 410 هەزار و 114 مەتر دووجا
 
ئامار و داتای رێژەی سەوزایی شاری دهۆک
 
بەپێی رووپێوی ساڵی 2015 رێژەی سەوزایی سنووری پارێزگای دهۆک 12% بووە، ئێستا سنووری پارێزگاکە بە گشتی 27.60% ـە، رێژەی سەوزایی دارستانە خۆڕسکەکانی دەورووبەرى سەرووی 50%. ژمارەی پارکەکانی 168 پارکە، رووبەری سەوزایی بلوارەکان 199 هەزار مەتر چوارگۆشەیە.
 
ئامار و داتای رێژەی سەوزایی شاری هەڵەبجە
 
لە کاتی رووپێوی ساڵی 2015 هەڵەبجە قەزابوو، ئێستا بووەتە پارێزگا، رێژەی سەوزایی ناوەندی پارێزگاکە زیاتر لە 15%ـیە، بەپێی رووپێوی ساڵی 2015 رێژەکە 10.04 بووە هەروەها 37 باخچە و پارک و 17 بلواری هەیە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشناسی: پێشبینی دەکرێ سبەی نمەباران لە هەولێر و بەفر لە سنوورەکان ببارێت

کەشناسی: پێشبینی دەکرێ سبەی نمەباران لە هەولێر و بەفر لە سنوورەکان ببارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێ، پێشبینی دەکرێ ئەمڕۆ و سبەی نمەباران لە بەشێکی پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر و بەفریش لە ناوچە سنوورییەکان ببارێ. کەشناسێکیش دەڵێ: "مانگی داهاتوو شەپۆلی دیکەی بارانبارین باشووری کوردستان دەگرێتەوە."