رووداو - هەڵەبجە
لە پارێزگای هەڵەبجە خولی هاوینە بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت کراوەتەوە و دڵخۆشی خۆیان لەبەرامبەر گرنگی پێدانیان دەردەبڕن.
شاكار هادى، منداڵى خاوه‌ن پێداويستى تايبه‌ت بۆ رووداو دەڵێت "فێرى كۆمپيوته‌ر، به‌رنامه‌ى ۆرد و پاوه‌ر پۆينت بووم و ده‌توانم بڕۆمه ناو فايله‌كانى كۆمپيوته‌ر و فايله‌كان خه‌زن بكه‌م، هيوادرام له داهاتوودا ببم به مامۆستاى كۆمپيوته‌ر".
رێكخراوى كه‌مئه‌ندامانى هه‌ڵه‌بجه، بۆ ماوه‌ى دوو مانگ خولى مه‌له‌وانى و به‌هێزكردنى وانه‌كانيان بۆ 90 منداڵى خاوه‌ن پێداويستى تايبه‌تى هه‌ڵه‌بجه كردووه‌ته‌وه.
مه‌ريوان وه‌هبی، سه‌رۆكى رێكخراوى كه‌مئه‌ندامانى هه‌ڵه‌بجه بۆ رووداو گوتی "سووده‌كه‌ى ئه‌وه‌يه ئه‌و منداڵانه‌ى كه له قوتابخانه ناتوانن فێرى ئه‌لف و بێى كوردى و ئينگليزى ببن، ئێمه لێره وه‌ك خولێكى به‌هێزكردن بۆمان كردونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ساڵى داهاتوو شان به شانى قوتابيیه‌كانى دیکە بخوێنن".
به‌بڕى 40 هه‌زار يۆرۆ، رێكخراوى فيداى فنله‌ندى هاوكارى كردنه‌وه‌ى ئه‌م خوله بووه و هه‌فتانه وانه‌ى مه‌له‌وانى به منداڵه‌كان ده‌گوترێته‌وه و له مانگێكيشدا دوو گه‌شتيان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ