دوای دوو رۆژ لە خنکانی، تەرمی گەنجێکی سەقزی لە بەنداوی مهاباد دۆزرایەوە

31-08-2025
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تەرمی کارۆ رۆستەمپوور، تەمەن 20 ساڵ و خەڵکی شاری سەقز سەر بە پارێزگای سنە کە دوو رۆژ لەمەوبەر لە کاتی مەلەوانیدا لە بەنداوی مهاباد لە پارێزگای ورمێ خنکا، ئەمڕۆ لە بەنداوەکە دۆزرایەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 31ـی ئابی 2025، حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، دوای زیاتر لە دوو رۆژ لە خنکانی، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکی خەڵکی شاری سەقز، بە ناوی کارۆ رۆستەمپوور لە بەنداوی مهاباد دۆزرایەوە.
 
بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای ورمێ گوتی: "کاژێر 17:40ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، دوای 49 کاژێر گەڕان بە دوای تەرمەکەیدا، تەرمی گەنجە خنکاوەکەی خەڵکی شاری سەقز لە بەنداوی مهاباد دۆزرایەوە."
 
دوای نیوەڕۆی رۆژی هەینی، 29ـی ئابی 2025، کارۆ رۆستەمپوور لە بەنداوی مهاباد بەهۆی نەزانینی مەلەوانی خنکابوو و لەو کاتەوە تیمەکانی غەواسی و مانگی سووری مهاباد، چەندین تیمی غەواسی لە شارەکانی میاندواو و بۆکان بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕان.
 
سەید نەسیر مەحموودی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی مهاباد دوێنێ شەممە رایگەیاندبوو، باوک و کوڕێکی خەڵکی شاری سەقز بە مەبەستی مەلەوانی روویان لە بەنداوی مهاباد کردبوو و بەهۆی نەزانینی مەلەوانی کوڕەکە خنکاوە.
 
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی مهاباد هەروەها گوتبووی: "سێ تیمی غەواسی لە میاندواو بۆکان و مهاباد بەدوای تەرمی کارۆدا دەگەڕێن و جگە لە تیمی مەلەوانی و غەواس، کامێرای تایبەتی ژێرئاو بەکاردەهێندرێت بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجەکە."
 
بەپێی ئامارێکی فەرمیی دادپزیشکیی ئێران، ساڵی رابردوو، هەزار و 26 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی خنکان لە ئاودا گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جێگری وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران سەردانی مهابادی کرد.

شاری پیشەسازیی مهاباد فراوان دەکرێت

جێگری وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران رایگەیاند، لە پلانێکیاندا رووبەری شاری پیشەسازیی مهاباد فراوانتر دەکەن و تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو 80 هێکتار زەویی بۆ زیاد دەکرێت.