مەلا بەختیار پۆستە نوێیەكەی پاڤێڵ تاڵەبانی ئاشكرا کرد

31-10-2016
مەحموود یاسین کوردی
نیشانەکردن مەلا بەختیار پاڤێڵ تاڵەبانی
A+ A-

رووداو- هەولێر

لە کاتی سەردانی شاندی یەکێتی بۆ ئێران، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بۆ یەكەمجار پۆستی پاڤێڵ تاڵەبانی ئاشكراکرد.

رۆژی دووشەممە 31-10-2016 مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتماتی كوردستان پۆستی نوێی پاڤێڵ تاڵەبانی كوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی ئاشكراكرد.

لە چوارچێوەی سەردانەكەی شاندی باڵای (باڵی زۆرینەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی) بۆ ئێران، كە پاڤێڵ تاڵەبانی یەكێكە لە ئەندامانی شاندەكە لە لایەن بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی حیزبەكەوە پۆستەكەی ئاشكراكراوە، كە " لێپرسراوی كاروباری دژایەتی تیرۆرە".

ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی و پەیجی فەرمی مەلا بەختیار لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ناونیشانی پاڤێڵ تاڵەبانی وەكو "لێپرسراوی كاروباری دژایەتی تیرۆر" بڵاودەکەنەوە، کە یەكەمجارە ئەو پۆستە بۆ كوڕە گەورەكەی تاڵەبانی بەكاردێت.



پاڤێڵ تاڵەبانی كوڕە گەورەی مام جەلالە و هاوكات لەگەڵ لاڤە مەلا بەختیار، هاوسەرگیرییان کردووە و منداڵێکیان هەیە بە ناوی "كۆبان".

ئەگەرچی دوای نەخۆشكەوتنی باوكی لە زۆر چالاكی سیاسی و كۆبوونەوەی فەرمی لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی دایكی دەردەكەوت، بەڵام بەبێ‌ ئەوەی هیچ ناونیشانێكی لە میدیایی یەكێتی هەبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە