نێچیرڤان بارزانی بڕیاری لێخۆشبوون بۆ هەزار و 659 کەس دەردەکات

31-10-2022
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لێخۆشبوون بۆ هەزار و 659 کەس دەرکرا کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە و زۆربەیان پێشتر سەر بە هێزەکانی ناوخۆ بوون. 
 
دڵشاد شەهاب، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو کەسانە "تاوانیان نەکردووە و مەترسی نین بۆسەر کۆمەڵگە."
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەدواداچوونیان کردووە، وەک دڵشاد شەهاب دەڵێت، "بۆ ئەو ژمارەی زۆرەی کە زۆرجار باس دەکرێت لەوەی خەڵکی هەڵهاتوو لە دادگە هەیە واتە ژمارەیەک هەیە لە هەرێمی کوردستان کە زیاتر لە سێ هەزار کەس داواکراون لە دادگە، بەڵام نەچوونەتە بەردەم دادگە یان پۆلیس دەستگیری نەکردوون یان رێکاریی یاساییان لەگەڵدا نەکراوە، ئەمە ئەوە پێشاندەدات کە کۆمەڵێک تۆمەتبار هەن، ئێستا لەدەرەوە، بەڵام دەستگیر ناکرێن."
 
بەشێک لەو کەسانەی کە وازیان لە هێزەکانی ناوخۆ هێناوە ئێستا کارێکی دیکە دەکەن، بەڵام فەرمانی گرتنیان هەیە، چونکە دەستیان لە کارەکەیان هەڵگرتووە، بەبێ ئەوەی دەستلەکاربکێشنەوە، بەگوێرەی یاسا ئەو کەسانە "حوکمی غیابیان" لەسەرە. 

راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دەکرێت لەنێو ئەو کەسانەی کە لێخۆشبوونەکە دەیانگرێتەوە کەسانێک هەبن کە لە ساڵی 2000وە ئەو حوکمەیان لەسەر بێت، بە هەر هۆکارێک بێت دەستی لەکارەکەی هەڵگرتووە، بەڵام رێکارەکانی تەواو نەکردووە بۆ ئەوەی دەستلەکارکێشانەوەکەی قبووڵ بکرێت و رێکارەکان تەواو بکرێن. 

 

دڵشاد شەهاب بڕگەکانی فەرمانەکەی روونکردەوە و گوتی، ئەگەر کەسێک جگە لەم حوکمی "غیاب"ـە تاوانێکی دیکەی لەسەر بێت یان موڵکی دەوڵەتی لابێت بابەتێکی دیکەیە. 
 
فەرمانەکە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە؛ راوێژکارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: ئەم کەسانە تاوانبارێک نین کە تاوانیان دژی مافی گشتی یان مافی تایبەتی کردبێت. سەرپێچییەکی ئیدارییان کردووە ئەگەرنا هیچ مەترسییەک لەسەر کۆمەڵگە دروستناکەن. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی: بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لەگەڵ پارتی کۆنابینەوە

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت "بە هیچ شێوەیەک'' لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نین. دەشڵێت، ''بۆنە زۆرن بۆ ئەوەی لەگەڵ پارتی کۆببینەوە، بەڵام یەکێتی قسە لەسەر هەڵبژاردنێک ناکات، کە بڕیاری لەسەر دراوە.''