رووماڵی رووداو بۆ پێشوازییکردن لە ساڵی 2020

00:21

هەولێر و سلێمانی بە یاری ئاگرین ماڵئاواییان لە ساڵی 2019 کرد

ئاهەنگی سەری ساڵ لە هەولێر
لەکاژێر 00:00 کوردستان ماڵئاوایی لە ساڵی 2019 کرد. لە پارکی شار و قەڵای هەولێر و ئیمپایەر لە پایتەختی هەرێمی کوردستان، هەزاران کەس کۆبوونەوە بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێ و دواتر بە یاری ئاگرین پێشوازی لە ساڵی نوێ کرا.
 
هەرەوەها لە شاری سلێمانیش هەزاران کەس لە سەهۆڵەکە کۆبوونەوە و بە یاری ئاگرین پێشوازییان لە ساڵی نوێ کرد.

 

 

 

 

 

 

23:21

ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لە کوردستان

رووداو

هاوکات لەگەڵ وڵاتانی دیکەی جیهان کە ئەمڕۆ ساڵی 2019 تەواو دەکەن و دەچنە ساڵی 2020 شارەکانی کوردستانیش بە ئاهەنگ و یاری ئاگرین پێشوازییان لە ساڵی نوێ کرد.

 

 

 

 

 

 

 

19:30

هەزاران کەس لە قەڵای هەولێر کۆبوونەتەوە بۆ پێشوازیی لە ساڵی نوێ

قەڵای هەولێر
 
 
پایتەختی هەرێمی کوردستان وەک چەند ساڵی رابردوو بە یاری ئاگرین و ئاهەنگەوە پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات و ئەمشەو لە قەڵای هەولێر و ئیمپایەرەوە ئاسمانی پایتەخت ئاگرباران دەکرێت.
 
 

16:49

مێلبۆرن و سیدنی و کانابێرا لە ئوستورالیا پێشوازییان لە ساڵی نوێ کرد

ئاهەنگەکانی ساڵی نوێ لە سیدنی
ئاهەنگەکانی ساڵی نوێ لە سیدنی
دوای دوورگەکانی چاتهام لە نیوزلەندا، شارەکانی مێلبۆرن و سیدنی و کانابێرا لە ئوستورالیا پێشوازییان لە ساڵی نوێ کرد و بڕێکی زۆر لە یاری ئاگرین لە رێوڕەسمەکەدا بەکارهات.

 

15:02

رووماڵی سەری ساڵ لەگەڵ شاهۆ ئەمین و دلبخوین دارا

دلبخوین دارا و شاهۆ ئەمین
بەشی دووەمی رووماڵی رووداو لەگەڵ شاهۆ ئەمین و دلبخوین دارا دەستیپێکرد و سەرەتای رووماڵەکەشیان نوێترین زانیارییەکان بوو لەبارەی هێرشی لایەنگرانی حەشدی شەعبی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا.

 

11:26

شوێنە سەرنجڕاکێشەکان بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ لە جیهاندا

تیرانەی پایتەختی ئەلبانیا لە پێشوازیی سەری ساڵی تازە
تایمز سکوەیری نیویۆرک گونجاوترین شوێنە لە ئەمریکا بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ. هەموو سەری ساڵێک کەشوهەوا هەرچەند سەختبێت، خەڵک لە تایمز سکوەیر بە گۆرانیگوتن پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەن.
 
کەناراوەکانی ریۆ دی جانێرۆی بەرازیل و پەیکەری ئازادی شارەکەش بەرچاوترین ناوچەی وڵاتە هەشتە ملیۆن کیلۆمەتر دووجاکەیە کە پێشوازی لە ساڵی نوێدەکات.
 
لەندەن 
 
چاوەکەی لەندەن، ئەو چەرخ و فەلەکەی بەرزییەکەی 135 مەترە، هەمووی دەبێتە یەک پارچە رووناکی و بە سەرنجڕاکێشترین شێوە پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات. 

 

 
پاریس 
 
بۆ ئەم سەری ساڵە لە پاریس 100 هەزار پۆلیس بڵاوکراونەتەوە، رێوشوێنی ئەمنی ئاهەنگ و بۆنە سەرنجڕاکێشەکانی دەورووبەری تاوەری ئیفل و ناوچەکانی دیکەی فەرەنسا دەپارێزن.
 
تاوەری ئیفل بەقەد باڵاکەی کە 300 مەترە، بە یاری ئاگرین و رووناکی دەڕازێندرێتەوە.
 
رووسیا
 
ئەمساڵ رووسیا تووندترین رێوشوێنی ئەمنی لەدەوروبەری کۆشکی کریملین گرتووەتەبەر. تەواوی کۆشکەکە کە رووبەرەکەی 27 دۆنمە، بە رووناکی رازێندراوەتەوە و خەڵک لە پلەی گەرمی 2ی ژێر سفری سەدی پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەن.
 
دوبەی 
 
بورجی خەلیفە لە دوبەی کە بەرزییەکەی 828 مەترە، ساڵانە دەبێتە جێگەی سەرنجی ملیۆنان بینەر لە سەرتاسەری جیهاندا.
 
بانگۆکی تایلاندیش یەکێکە لە شارە سەرنجڕاکێشەکانی جیهان کە رووبەرەکەی بەردەمی سیمایەکی جوانتر بە ئاهەنگی سەریساڵ دەدات. 
 
هۆنگ کۆنگی چین و پیۆنگ یانگی کۆریای باکوور دوو لەوشوێنانەن کە سەرنجی ئەو خەڵکانەیان لەسەرە کە بە شێوازی یارییە ئاگرینەکان سەرسامن. 
 

11:07

یەکەمین ئەو شوێنانەی پێدەنێنە سەرەتای ساڵی 2020

دوورگەی ساموا و کریسمس لە کۆماری کریباتی کە دەکەوێتە سەر زەریای هێمن، یەکەمین شوێن دەبێت کە پێدەنێتە ساڵی 2020
 
 
دوورگەی ساموا و کریسمس لە کۆماری کریباتی کە دەکەوێتە سەر زەریای هێمن، یەکەمین شوێن دەبێت کە پێدەنێتە ساڵی 2020، لە دوای کریباتیش، دوورگەکانی چاتهام دێن لە نیوزلەندا.
 
بەپێی ماڵپەڕی تایم ئاند دەیت، لە کاژێر 01:00ی دوا نیوەڕۆ ئەمڕۆ (سێشەممە 31-12-2019) بەکاتی هەولێر، دوورگەی ساموا و کریسمس پێدەنێتە ساڵی نوێوە و هەروەها لە نیوزلەنداش لە کاژێر 01:15 خولەک سەرەتای ساڵی 2020 دەستپێدەکات. 
 
دوایین شوێنیش کە پێدەنێتە ساڵی 2020 هەردوو دوورگەی بەیکەر و هاولاندن لە ئەمریکا کە لە کاژێر 03:00 رۆژی چوارشەممە 2019 کۆتایی پێدەێت و سەرەتای ساڵی نوێ دەستپێدەکات.
 
یەکەمین ئەو شوێنانەی پێدەنێنە سەرەتای ساڵی 2020
 
کاژێر 13:00 دوورگەی ساموا و کریسمس لە کۆماری کریباتی 
کاژێر 15:00 ئاندیار، فونافوتی، یارین و تاراوا، چەند هەرێمی بچووکن لە رووسیا
کاژێر 13:15 خولەک دوورگەکانی چاتهام لە نیوزلەندا 
کاژێر 16:00 مێلبۆرن و سیدنی و کانابێرا لە ئوستورالیا
کاژێر 16:00 تۆکیۆ لە ژاپۆن، سیئۆل لە کۆریای باشوور، پیۆنگیانگ لە کۆریای باکوور 
کاژێر 19:00 پەکین لە چین، هۆنگکۆنگ، مانیلا لە فلیپین و سەنگاپورا
کاژێر 20:00 جاکارتا لە ئەندەنووسیا، بانگکۆک لە تایلەند، هانۆی لە ڤێتنام 
 
هەریەکە لە میانمار، بەنگلادیش، نیپال، هیندستان، سریلانکا، پاکستان، ئەفغانستان، ئازەربایجان، ئێران و چەند وڵاتێکی دیکەش بەر لە هەرێمی کوردستان واتە بەر لە کاژێر 12:00ی شەو پێدەنێنە ساڵی نوێوە.
 
مۆسکۆ لە رووسیا لە کاژێر 12:00 لەگەڵ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەیەکەوە پێدەنێنە سەرەتای ساڵی نوێ.
 
فەرەنسا 100 هەزار پۆلیس بۆ پاراستنی ئاسایشی سەریساڵ بڵاودەکرێنەوە
 
یەک هەفتەیە رۆژانە وەزیری ناوخۆی فەرەنسا بەنێو کوچە و کۆڵانەکانی پاریس دەسورێتەوە، دڵنیایی رێوشوێنی ئەمنی دەکات بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ.
 
کریستۆف کاستانەر خۆی و پاسەوانەکانی نزیک تاوەری ئیفل و ئەو ناوچانەی بەسەرکردەوە کە بۆ سەری ساڵ رازێندراونەتەوە.
 
ئەمڕۆ فەرەنسا 100 هەزار پۆلیس بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاهەنگ و بۆنەکان بۆ سەری ساڵ بڵاودەکاتەوە