چەند زانیارییەك لەسەر ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ساڵی نوێ

01-01-2014
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن ئاهەنگگێڕان ساڵی نوێ
A+ A-
رووداو – cnn

ساڵانە یادی سەری ساڵ دەكرێتەوە و لێرەشدا چەند زانیارییەك دەخەینەڕوو لەبارەی ئاهەنگگێڕان، كە رەنگە نەتانزانیبێت كە چۆن و كەی ئەو نەریتە دەستی پێكردووە و چۆن گەیشتووە بەم رۆژەی ئێستای؟

– نزیكترین ئاهەنگ گێڕان لەم رۆژە بۆ 2000 ساڵ پێش زاین دەگەڕێتەوە، كە لە وڵاتی رافیدەین ( عێراقی ئێستا) ئەنجامدراوە.

–رۆمە كۆنەكان لە رۆژی یەكی مارس ئاهەنگیان بە بۆنەی سەری ساڵی تازە دەگێڕا.

–ساڵی 1582 كڵێسای كاسۆلیكی لە رۆما بڕیاریدا لە یەكەم رۆژی مانگی كانوونی دووەم ئاهەنگ بۆ سەری ساڵی تازە بگێڕدرێت.

- ناوی كانوونی دووەم یاخود January لە ناوی Janus هاتووە، كە خواوەندی رۆمەكانە و خواوەندی دەرگا و كرانەوەیە و دوو رووخساری هەیە.

ئەو نەریتانەی لەم رۆژەدا هەن:

- سەری ساڵ ئەو رۆژەیە كە تێیدا خەڵك پڕۆژەی ئەم ساڵەیان دادەنێن وەك وازهێنان لە خووە خراپەكان و كردنی ئیشی باش.

- فارسەكان بۆ یەكەم جار دیاریان لەم رۆژەدا بەخشیوەتەوە، دیاریەكەش هێلكە بووە.

- دوااتر ئەمریكییەكان نەریتێكی دیكەیان داهێنا ئەویش خواردنی لۆبیا بوو لەم رۆژەدا بەهۆی ئەوەی دەڵێن، كە ئەم خواردنە بەختی باش دەهێنێت.

گەورەترین ئاهەنگگێرانەكان بەبۆنەی ئەم رۆژە:

یەكەم جار لە ساڵی 1904 لە تایم سكوێر لە نیوۆرك یاری ئاگرین لە یادی ئەم رۆژەدا بەكارهات.

لە ساڵی 1907 تۆپی سەری ساڵ لە نیوۆرك هەڵكرا، كە لەم ساڵەوە تاوەكو ئێستا هەموو سەری ساڵێك هەڵدەكرێت، جگە لە ساڵانی 1942 و 1943، كە بەهۆی جەنگی جیهانی دووەمەوە ئەو تۆپە هەڵنەكرا و لە شوێن ئەودا خەڵك بۆ ماوەی یەك خوولەك بەبێ دەنگی وەستان.

لە ساڵی 2008 ئەو تۆپەی نیوۆرك كە كێشەكەی 700 پاوەند بوو بە تۆپێكی دیكە گۆڕدرا كە كێشی 11 هەزار و 875 پاوەندە و (با) كاری تێناكات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە