سوودەکانی زوو خەوتن لە شەودا

01-05-2016
هونەر رێبوار
نیشانەکردن زووخەوتن
A+ A-
رووداو - ئاژانسەکان

ماوەی پێویستی خەو لە کەسێکەوە بۆ کەسێكی دیکە و بەپێی تەمەن، شێوازی ژیان و تەندروستی جەستە دەگۆڕێت، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئەو ماوەیە ناخەون کە پێویستییان پێیەتی، ئەمەش رەنگە بەهۆی خواردنی ئەو ماددانەی کە کافایینیان تێدایە، بەهۆی خواردنەوە وزەبەخشەکان، یاخود بەهۆی روناکییە دەرەکییەکان بێت.

پزیشكانی مێشك و دەمار دەڵێن مێشکی مرۆڤ شەوانە هۆڕمۆنی میلاتۆنین دەردات، کە خەوی مرۆڤ رێکدەخات، بۆیە داوادەکەن مرۆڤ شەوانە زوو بخەوێت و بەیانیان زوو لەخەو هەڵسێت، تا بتوانێت کارەکانی بە باشی ئەنجامبدات، لێرەدا کۆمەڵێک سوودی زووخەوتنی مرۆڤ دەخەینەڕوو

سوودەکانی زوو خەوتن

1-     دابەزاندنی کێش

ئەوانەی درەنگ دەخەون، درەنگ نان دەخۆن و زۆر دەخۆن، بەمەش جەستە بڕێکی زۆرتر وزە وەردەگرێت و دەبێتەهۆی قەڵەوی.

2-     خەوێکی خۆش
زۆرجار ئەو کەسانەی درەنگ دەخەون، بە گرنگییەوە باس لە درەنگخەوتنیان دەکەن، بێئاگا لەوەی، توێژینەوەکان دەریانخستووە، درەنگخەوتن رەنگە ببێتەهۆی خەوزڕان و سەرەنجام نەخەوتن.

3-     بەرهەمێکی باشتر
ئەوانەی زوودەخەون، زووش لە خەو هەڵدەستن، چونکە جەستەیان لە رێگەی چەندین پرۆگرامی بایۆلۆجییەوە خۆی ئامادەدەکات، هەروەها ئەوانەی زوو لە خەو هەڵدەستن، بەمەش دەتوانن کارێکی باشتربکەن و سەرەنجام ئەنجامێکی باشتریان هەبێت.

4-     دڵێکی تەندروست
بەگوێرەی توێژینەوەکانی نۆڕینگەی تەندروستی میسایۆ لە ژاپۆن، ئەوانەی دوای نیوەشەو خەوتوون، زۆرتر تووشی رەقبوونی خوێنبەرەکان بوون، کە ئەمەش نیشانەیەکی سەرەتایی نەخۆشییەکانی دڵە.

5-     وزەیەکی زۆرتر
پزیشكانی پەیمانگای مینسۆتا بۆ خەو لە ئەمریکا دەڵێن، ئەوانەی شەوان درەنگ دەخەون، کەمتر تێرخەو دەبن، بەمەش لە رۆژی داهاتوودا هەست بە خەواڵوویی و بێهێزی دەکەن و توانای کارکردنیان نییە.

6-     کەمترخواردنەوەی مەی
چوونە سەر جێگا و خەوتن لە ئێوارەیەکی زوو، گرەنتی ئەوە دەکات کە کەمتر دەخۆیتەوە، کە ئەمەش بۆ تەندروستی گرنگە و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و بەشەمێبوونی جگەر کەمدەکاتەوە.

7-     توانای زیاتر
زانکۆی ستانفۆرد رایدەگەیێنێت ئەوانەی کە شەوازن زیاتر دەخەون، پێویستیان بە راهێنەری خوود نییە، چونکە زیادکردنی کاژێرەکانی خەوتن بۆ 10 کاژێر، کۆششی کەسێک زیاتردەکات و بەهێزتری دەکات.

8-     داهێنان
پزیشكان دەڵێن ئەو کەسانەی بەپێی پێویستی جەستە دەخەون و پشوودەدەن، مێشکیان توانای بیرکردنەوەی زیاتردەبێت و داهێنان لە کارەکانیان چاوەڕێدەکرێت، هەروەها ئاسانتر فێری کارەکان دەبن و بە زوویی شیکاری کێشەکان دەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە