کۆنگۆی دیموکرات بڕیاریدا پێکوتەیەکی ئەزموونی دژی ئیبۆلا بەکاربهێنێ

01-06-2017
سەروەر سالار
نیشانەکردن ئیبۆلا، ڤاکسین، پێکوتە
A+ A-


رووداو-سلێمانی

بەرپرسانی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات بڕیاری بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە ئیبۆلایان پەسەندکرد، بۆ پێشگرتن بە پەتای ئیبۆلا کە لە ناوچەیەکی دوورە دەستی وڵات لە بڵاوبوونەوەدایە، ئەوە لە کاتێکدایە ڤاکسینەکە هێشتا ئەزموونییە و بە راددەیەکی بەرفراوان بەکارنەهێندراوە.


بەپێی هەواڵی فۆکس نیوز، رێکخراوی تەندروستی جیهانی و بەشێک لە بەرپرسانی وڵات هێشتا دوودڵن لە بەکارهێنانی ڤاکسینەکە (کە بە rVSV-ZEBOV ناسراوە) لە کۆنگۆی دیموکرات، چونکە ژمارەی تووشبووان هێندە زۆر نییە پێویستی بە بڕیارێکی گەورەی وەک بەکارهێنانی ڤاکسینێکی ئەزموونی بێت، کە وەکوو کات و لایەنی لۆجستیش سەختییەکی زۆری دەوێ.

هەرچەندە بەرپرسانی کۆنگۆی دیموکرات ئاماژە بە تووشبوونی 43 کەس و مردنی 4ی دیکە دەکەن بە ئیبۆلا، تەنیا دوو حاڵەت لە تاقیگەدا سەلمێندراوە تووشبووی ئیبۆلان.

جگە لەوانە ماوەیەکە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە بێدەنگە و دوا حاڵەت لە 11ی ئایار تۆمارکراوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە