لە 24 کاژێردا 5,500 کەس ناویان لە ئەنتیتۆباکۆ تۆمارکردووە

02-06-2019
هونەر رێبوار
نیشانەکردن ئەنتیتۆباکۆ
A+ A-


رووداو- هەولێر 

ئەندامێکی تیمی پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ رایدەگەیێنێت لەماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا نزیکەی 5,500 کەس ناویان لە پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ تۆمارکردووە. 


مەتین دهۆکی، ئەندامێکی تیمی پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆیە دەڵێت لەماوەی ٢٤ کاژێری راگەیاندنی پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ بە وردی 5495 کەس ناویان تۆمارکردووە بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان و بەردەوام ژمارەکە لە زیادبووندایە.

دوای ئەوەی لە ساڵی یەکەم و دووەمیدا بەکۆی گشتی نزیکەی 13 هەزار کەس بەشداری ئەنتیتۆباکۆیان کرد و وازیان لە جگەرەکێشان هێنا، تۆڕی میدیایی رووداو لە ساڵی سێیەمدا پرۆژەکەی راگەیاندەوە و تەنیا لەماوەی 24 کاژێری راگەیاندنەوەیدا، ژمارەکە نزیکدەبێتەوە لە 5500 کەس، بەمەش پێشبیندەکرێت ئەمساڵ ژمارەی بەشداربووان زۆر زیادبکات. 

ئەنتیتۆباکۆ پرۆژەیەکی تۆڕی میدیایی رووداوە و کە لەلایەن دێسکی تەندروستی رووداو سەرپەرشتی دەکرێت، ئامانج لێی بەشداریکردنی هاونیشتمانییانە و تێیدا ناویان تۆماردەکەن بۆ وازهێنان لە جگەرە و نێرگەلە کێشان، بەمەش مەترسییەکانی نەخۆشییەکە لەسەریان کەمدەبێتەوە.  

%٩٨.٦ی بەشداربووان لە رەگەزی نێرن

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە