دووگیانی لە سەرەتای سییەکانی تەمەن کەمترین منداڵی ناکامی لێدەکەوێتەوە

02-02-2018
سەروەر سالار
نیشانەکردن دووگیان، ناکام
A+ A-


رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە ئەو خانمانەی دووگیانییەکەیان دەکەوێتە سەرەتای سییەکانی تەمەنیان، کەمترین ئەگەری هەیە منداڵی ناکامیان بببێ.

مەبەست لە منداڵبوونی ناکام، ئەوەیە منداڵەکە لەدایک ببێ بەرلەوەی 37 هەفتە لە سکی دایکیدا تەواو بکات.

توێژینەوەکەلەسەر 165 هەزار خانمی دووگیان لە فەڕەنسا و کەنەدا ئەنجامدراوە و لە جۆرناڵی زانستی (پڵۆس وەن) بڵاوبووەتەوە.

بەگوێرەی توێژینەوەکە، منداڵبوون لە چلەکانی تەمەندا ئەگەری لەدایکبوونی منداڵی ناکام بە راددەی 20% زیاددەکات، بەراورد بەو خانمانەی لە سەرەتاکانی سییەکانی تەمەنیان دووگیان دەبن.

منداڵبوون لە بیستەکانی تەمەنیش، ئەگەری زۆرترە بە منداڵبوونی ناکام کۆتاییبێت، بەراورد بەوانەی لە سەرەتاکانی سییەکانی تەمەنیاندووگیان دەبن.

لە توێژینەوەکەدا هەروەها هاتووە کە لەگەڵ بەرەو پێشچوونی تەمەندا، ئەگەری زیاترە دووگیانی هاوڕێ بێ لەگەڵ تووشبوون بە شەکرە، بەرزیی گوشاری خوێن و ئاڵۆزکارییەکانی دیکەی دووگیانی.

ئێستا رێژەیەکی زیاتری خانمان لە چلەکانی تەمەنیان منداڵیان دەبێ، بەراورد بە سەردەمەکانی پێشوو، کە لە تەمەنێکی زووەوە خانمان منداڵیان دەبوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە