رووداو- هەولێر
پزیشکانی زانکۆی مەیامی لە ئەمریکا رایدەگەیێنن ئەو کەسانەی تاتۆ دەکەن زیاتر روو لە رەفتارە ناتەندروستەکان دەکەن.
لە نوێترین توێژینەوەیاندا پزیشکانی ئەمریکی لە کاریگەریی ماددە بەکارهێنراوەکانی تاتۆیان لەسەر تەندروستی و دەرووندروستی کۆڵیوەتەوە و ئەنجامی توێژینەوەکەش لە جۆرناڵی International Journal of Dermatology بڵاوکراوەتەوە.
پسپۆرانی دەروونی لە زانکۆی مەیامی بۆیاندەکەوتووە ئەو کەسانەی تاتۆ دەکەن زیاتر روو لە رەفتارە ناتەندروستەکانی وەک جگەرەکێشان، خواردنەوەی کحول، زۆرخۆری دەکەن ئەمە جگەلەوەی زۆرێکیان شەڕانگێز دەردەچن و بیر لە خۆکوشتن دەکەنەوە.
توێژینەوەکە سوودی لە داتاکانی توێژینەوەیەکی ساڵی 2016 وەرگرتووە کە لەسەر 2008 کەس ئەنجامدراوە، دوای شیکردنەوەی داتاکان پزیشکانی روونیدەکەنەوە، زیاتر ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان کردووە، جیابوونەتەوە یان ئاستی خوێندەوارییان نزمە روو دەکەنە ئەنجامدانی تاتۆ.
پزیشکە ئەمریکییەکان دەڵێن لەنێو ئەو بەشداربووانەی تاتۆیان ئەنجامدابوو %30یان تووشی گرفتە دەروونییەکان بووبوون، %36یان گرفتی خەوتنیان هەبوو و %43 یان روویان لە جگەرەکێشان و خواردنەوە کحولییەکان کردبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ