رووداو-سلێمانی
زۆربەی نەریتە سادەکانی ژیانی رۆژانە دەکرێ لەکاتی دووگیانی بەردەوامبن، بەڵام هەندێک گۆرانکاری بچووک پێویستن لەپێناو بێوەیبوونی دایک و کۆرپەکەی، کە ئەمانە هەندێکیانن:
1-مەی:
بەكارهێنانی خواردنەوە كحولییەكان لەكاتی دووگیانی‌دا رێگە خۆشدەكات بۆ شێواوی جەستەیی، گەشکە، دواکەوتنی گەشە، ناڕێكی هەڵسوكەوت و تەنانەت ناتەواویی عەقڵی لە كۆرپەدا، چونکە کحول توانای تێپەڕینی هەیە بە وێڵاشدا بۆ نێو سووڕی خوێنی کۆرپە.
ده‌زگای كۆنترۆڵكردن و رێگری له نه‌خۆشییه‌كان له ئه‌مریكا (CDC) داوا له ژنانی دووگیان ده‌كات هیچ بڕه كحولێك نه‌خۆنه‌وه. هه‌رچه‌نده سێ مانگی یه‌كه‌می دوگیانی مه‌ترسیدارترینه بۆ خواردنه‌وه‌ی كحولی، پسپۆڕان داوا ده‌كه‌ن له هیچ قۆناخێكی دووگیاندا نه‌خورێته‌وه.
2-جگەرە:
جگەرەكێشانی راستەوخۆ یان هەڵمژینی دووكەڵی جگەرەكێشانی كەسانی دیكە كاریگەرییەكی ترسناك لەسەر گەشەی كۆرپە درووستدەكات. نیكۆتین دەبێتەهۆی تەسكبوونەوەی بۆڕییەكانی خوێن، ئەوەش وادەكات خۆراك و ئۆكسجین وەك پێویست نەگەنە كۆرپە لە رێگەی وێڵاشەوە. منداڵی خانمانی جگەرەكێش ( و جگەرەكێشی دەستی دوو) كێشیان كەمترە و لە ئاییندەش زۆرتر تووشی رەبۆ دەبن. ئەگەری منداڵبوونی ناکام و شێواویی سکماکی کۆرپە و مردنی کتوپڕی کۆرپە لە خانمانی جگەرەکێشدا زیاترە.
3-ئەو نەخۆشییانەی لە خۆراكەوە دەگوێزرێنەوە:
هەندێك نەریتی خۆراكیی هەن رێگەخۆشكەرن بۆ تووشبوون بە دەردەپشیلە، كە ژیانی كۆرپە دەخاتە مەترسییەوە، یان لیستریا کە هۆکارێکی لەبارچوونە، یاخود میکرۆبە نەخۆشخەرەکانی دیکە، لە نموونەی ئەو نەریتانە:
*شیری نه‌كوڵاو: دەبێ دڵنیا ببیته‌وه شیر و بەرهەمەکانی شیر په‌سته‌ره كراوبن. په‌سته‌ره به كوڵاندنی شیر دێته‌دی و به‌هۆیه‌وه به‌كتریاگه‌لی زیانبه‌خش له‌نێوده‌چن، به‌تایبه‌ت به‌كتریای لیستریا كه له هۆكاره‌كانی له‌بارچوونی منداڵه.
*گۆشتی له‌قوتونراو: زۆر رێی تێده‌چێت گۆشتی له‌قوتونراو هه‌ڵگری میكرۆبی لیستریا بێت، چونكه ئه‌وه تاكه به‌كتریایه كه له پله‌ی به‌ستنیشدا توانای مانه‌وه‌ی هه‌یه و له‌نێوناچێت.
*زه‌ڵاته‌ی كافتریا و شوێنه گشتییه‌كان: زه‌ڵاته‌ی كافتریا و شوێنه گشتییه‌كان وه‌ك پێویست خاوێن ناكرێنه‌وه و له دۆخی ئه‌وتۆدا هه‌ڵده‌گیرێن كه هه‌م میوه و سه‌وزه‌كانیان و هه‌م ئه‌گه‌ر كه‌ره‌یان تێكه‌ڵكرابێ، دوورنیه به به‌كتریاكانی لیستریا، گرانه‌تا و ئی-كۆلای پیسبووبن كه له دووگیاندا مه‌ترسیدارن.
*شه‌ربه‌تی سرووشتی له شوێنه گشتییه‌كان: شه‌ربه‌تی شوێنه گشتییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ده‌فردا ده‌هێڵرێنه‌وه و ئه‌گه‌ر هه‌یه به لیستریا و ئی-كۆلای پیسبووبن كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی كۆرپه‌كه‌ت درووستده‌كه‌ن
*گۆشت و ماسی باش نه‌كوڵاو: گۆشت و ماسی باش نه‌كوڵاو. دوورنییه هه‌ڵگری به‌كتریا و زینده‌وه‌ره نه‌خۆشخه‌ره‌كانی دیكه بن
*ماسی پڕ جیوه: جیوه له جه‌سته‌دا كۆده‌بێته‌وه و ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌ترسیی بۆسه‌ر دایك و كۆرپه‌كه‌ی، به‌تایبه‌ت بۆسه‌ر مێشك و هه‌سته‌ده‌ماره‌كانی كۆرپه
*هێلكه‌ی باش نه‌كوڵاو:
جۆره‌ها زینده‌وه‌ری نه‌خۆشخه‌ر له‌نێو هێلكه‌دا ده‌توانن خۆ حه‌شاربده‌ن كه مه‌ترسی بۆسه‌ر دووگیانیی درووستده‌كه‌ن. هێلكه‌ی باش نه‌كوڵاو له سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆردا هه‌یه، وه‌ك هه‌ندێك جۆری ئایسكرێم ، مایۆنیز، زه‌ڵاته، كێك و هه‌ندێك جۆری ساس. بۆیه كاتێك ئه‌و به‌رهه‌مانه ده‌كڕیت زانیارییه‌كانی سه‌ریان بخوێنه‌وه و دڵنیابه لێیان نووسراوه هێلكه‌كه په‌سته‌ره كراوه.
4-دەرمان:
نابێ خانمی دووگیان بەبێ راوێژی پزیشك هیچ دەرمانێك بەكاربهێنێ، تەنانەت ئەگەر لەوانەش بوون كە خەڵكی وەها تێگەیشتوون بێ زیانن.
لە نموونەی ئەو دەرمانە بڵاوانەش:
پرۆفین و هاوپۆلەکانی، دەرمانە گیاییەکان، هەندێک دەرمانی دژە هەڵامەت، هەندێک دەرمانی چارەسەری زیپکە و بەشێک لە دەرمانەکانی دابەزاندنی گوشاری خوێن.
5-گوشاری دەروونی:
گوشاری دەروونی هۆكارێكی پێشوەختە لەدایكبوونی كۆرپەیە (منداڵی ناكام). ئەو هۆرمۆنانەی كاتی گوشاری دەروونی دەردەدرێن، دەبنەهۆی گرژبوونی منداڵدان و فڕێدانە دەرەوەی منداڵ. هەروەها گوشاری دەروونی بەرگری جەستە لە بەرامبەر میكرۆبەكان لاوازدەكات، تووشبوون بە میكرۆبەكانیش هۆكارێكی منداڵبوونی پێشوەختەیە.
6-كافایین:
زیاده‌ڕه‌وی له خواردنه‌وه‌ی قاوه له‌كاتی دووگیانی‌دا، له هۆكاره‌كانی له‌بارچوونه، به‌هۆی هه‌بوونی بڕیكی به‌رچاو له ره‌گه‌زی كافاین تێیدا.
خواردنی زۆرتر لە 300 میللیگرام كافایین بۆ خانمی دووگیان مەترسیدارە. دوو كووپ قاوە بڕی 300 میللیگرام كافاینیان تێدایە.
بڕی كافاین لە 100 گرامی هەریەك لەمانەدا بەمجۆرەیە:
*كۆلا 8 میللیگرام
*چا 20 میللیگرام
*رێدبەڵ 30 میللیگرام
*قاوە 40 میللیگرام
7-نەخۆشییە گواستراوەكان:
تووشبوونی دایك بە نەخۆشییەكانی وەك دڕكەومێكوتە و سوورێژەی ئەڵمانی زیان بە كۆرپە دەگەیێنن. باشترین هۆكاری رێگەگرتن لەو نەخۆشییانەش خۆكوتانە. بەڵام ئەو كوتانانە لەكاتی دووگیانی‌دا پەسەند نین، بۆیە وا باشترە بەر لە دووگیانی، خانمەكە لەدژی ئەو نەخۆشییانە بكوترێ.
9-ساونا و گەرمیی زۆر:
ساونا و نەریتە هاوشیوەکانی گەرمییەکی نائاسایی لەنێو جەستەدا درووستدەکەن، کە بە گوێرەی رێنماییەکانی کۆمەڵەی دووگیانیی ئەمریکی دوور نییە ببنەهۆی شێواویی سکماکیی.
10-وەرزشی توند:
وەکوو ئەو وەرزشانەی تێیاندا مەترسی کەوتن هەیە، ئەو یارییانەی شاری یاریی کە لە جووڵەی لەپڕیان هەیە، بەرزکردنەوەی قورسایی زۆر و وەرزشی ورگ.
11-بەرکەوتنی پاشەڕۆی پشیلە:
هەندێک جار پەشەڕۆی پشیلە مشەخۆری (تۆکسۆپلازما) ی تێدایە. ئەگەر بەر خانمی دووگیان بکەوێت لە ریگەی راستەوخۆ یان نائاگایانە بە دەستدان لەو کەرەستانەی بە پاشەڕۆی پشیلە پیسبوون، ئەوە دوورنییە دەردەپشیلەی لێبکەوێتەوە کە رەنگە ببێتەهۆی؛
*لەبارچوون
*لەدایکبوونی منداڵی ناکام
*گرفتی سکماکی لە منداڵدا، وەکوو: لاوازبوونی بینایی یان کوێربوون، دواکەوتنی گەشەی ئەقڵی، زیانگەیشتن بە مێشک و چەندین ئاڵۆزکاریی دیکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ