رووداو-هەولێر
ئەمڕۆ لە پۆڵەندا لووتکەی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت و نەتەوە یەکگرتووەکان هیوادارە تاوەکو کۆتایی ئەم سەدەیە، رێژەی گەرمبوونی زەوی 1.5 پلەی سیلیزی کەمببێتەوە.
سه‌هۆڵى جه‌مسه‌ره‌كان ده‌توێنه‌وه، چه‌ندین جۆرى زینده‌وه‌ر مانه‌وه‌یان له مه‌ترسیدایه و رێژه‌یه‌كى زۆر زه‌وى كشتو‌كاڵى وشكیان كردووه. هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌هۆى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌واوه رووده‌ده‌ن. هه‌ر بۆیه شاندى وڵاتان له كاتۆویسی پۆڵه‌ندا رۆژى یه‌كشه‌ممه ده‌ستده‌كه‌ن به ئه‌نجامدانى لووتكه‌ى كه‌شوهه‌واى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه به شێوه‌یه‌كى نافه‌رمى به سى ئۆ پى 24 ناسراوه.
ده‌یڤد واسكۆو، به‌رێوبه‌رى كه‌شوهه‌وى نێوده‌وڵه‌تى له په‌یمانگاى سه‌رچاوه‌كانى جیهان دەڵێت: "گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا ته‌نیا له جێگه‌یه‌ك نییه بۆ داهاتوو، به‌ڵكو ئه‌مڕۆیه. پێویسته كار بكه‌ین، نه‌ك ته‌نها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گازه ژه‌هراوییه‌كان، به‌ڵكو به ساده‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردن و كاراكردنى ئه‌و رێگه‌یانه‌ى به‌هۆیانه‌وه ده‌توانین ئه‌و كاریگه‌رییانه دیارى بكه‌ین. چونكه كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر ژیانى راسته‌قینه‌ى خه‌ڵك و ئه‌وانه‌ى زیاتر كاریگه‌ر ده‌بن گه‌رمییه‌كه سه‌ختتر كاریان تێده‌كات".
ئه‌م لووتكه‌یه گرنگترین كۆبوونه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه بۆ تاوتوێكردنى هاوئاهه‌نگییه‌كان له شه‌ڕ دژى گه‌رمبوونى زه‌ویدا. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش درێژكراوه‌ى رێككه‌وتنى 2015ى پاریسه، كه تێیدا وڵاتان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى تاوه‌كو كۆتایى ئه‌م سه‌ده‌یه گه‌رمبوونى زه‌وى به رێژه‌ى 1.5 پله‌ى سیلیزى كه‌مبكه‌نه‌وه. به‌ڵام هه‌ندێك ره‌خنه‌ى ئه‌وه ده‌گرن كه وڵاتانى ئه‌ندام له رێككه‌وتنه‌كه‌دا به ته‌واوه‌تى پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانى خۆیان نه‌بوون.
جێنس ماتیاس، سه‌رۆكى شاند و راوێژكارى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا، ئاشتى سه‌وز دەڵێت: "پێویستمان به په‌رتووكێكى یاسایى به‌هێز هه‌یه كه دڵنیاببێته‌وه له‌وه‌ى ئه‌و یاسایانه‌مان هه‌بن كه وڵاتان پابه‌ند بكات به‌وه‌ی كه په‌یمانى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن. پێویسته پاره‌مان هه‌بێت لەسه‌ر مێزه‌كه تاوه‌كو یارمه‌تى وڵاته هه‌ژاره‌كان بدرێت تاوه‌كو خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ڵ گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وادا، به‌ڵام هه‌روه‌ها بۆ یارمه‌تیدانیان، وه‌ك ده‌زانن، هه‌نگاونان یان دروستكردنى ئه‌و كاره‌ى پێویسته ته‌واوى بكه‌ین".
له كۆبوونه‌وه‌كانى كاتۆویسدا ورده‌كارییه‌كانى كاركردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا باس ده‌كرێن، له نێوانیشیاندا دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌یه‌ك بۆ هاوبه‌شیپێكردنى راپۆرته‌كان و شه‌فافییه‌ت سه‌باره‌ت به بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌وانه‌ش گازه ژه‌هراوییه‌كانى ماڵه سه‌وزه‌كان و هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌یان. بۆ ئه‌و كاره‌ش وڵاتان پێویستیان به گۆڕانكارى بنچینه‌یى ده‌بێت له ئابووریاندا، چونكه ده‌بێت له به‌كارهێنانى خه‌ڵوز و سوته‌مه‌نییه‌وه بگوازنه‌وه بۆ به‌كارهێنانى وزه‌ى پاك و سه‌وز له هه‌موو ئامێره‌كاندا.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ