پزیشکێکی بەریتانی مەمکی 10 خانم دەبڕێ

03-06-2017
سەروەر سالار
نیشانەکردن پزیشک، نەشتەرگەری
A+ A-


رووداو-سلێمانی

دادگایەکی بەریتانیا سزای 15 ساڵ زیندانیی بەسەر پزیشکێکدا سەپاند بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری ناپێویستی مەمک بۆ 10 خانمی ئەو وڵاتە، ئەوەش بەپێی هەواڵی رۆیتەرز.


جێریمی بەیکەر، دادوەری کەیسەکە، گوتوویەتی پزیشکە نەشتەرگەرەکە بەنێوی ئایان پیتەرسن درۆی لەگەڵ نەخۆشەکانی کردووە و بەوە ترساندوونی کە لە مەترسی تووشبووندان بە شێرپەنجەی مەمک، لە راستیشدا مەترسیەکە لەگۆڕێ نەبووە. دادوەرەکە گوتوویەتی پزیشکەکە نەشتەرگەریی ناپێویستی بۆ 10 خانم کردووە و هەندێکجار گەیشتووەتە بڕینەوەی تەواوی مەمکەکە.

دادوەری دادگای نۆتنهام گوتوویەتی کارەکەی ئەو پزیشکە ئاسەوارێکی نەرێنیی زۆری دەروونی و جەستەیی بەسەر ئەو خانمانەوە بەجێهێشتووە.

دادوەر گوتووشیەتی تاکو ئێستا مەبەستی ئەو پزیشکە تەمەن 59 ساڵانە نەزاندراوە و لەکاتی دادگاییەکەشدا هیچ پەشیمانییەکی دەرنەبڕیوە.

یەکێک لە قوربانییەکان بەنێوی پاتریشیا وێڵش گوتوویەتی کە ئەو ئێستا هەست بە دادپەروەریی دەکات، بەڵام داواشیکردووە لێکۆڵینەوەی زۆرتر بکرێ بۆ ئەوەی مافی هەموو قوربانییەکان پارێزراو بێ


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە