رووداو-ئیندیپێندنت
ئه‌م 10 راستییه ده‌رباره‌ی ئایدز له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، یونیسێف و رێكخراوی ی‌و ئێن ئهیدس بڵاوكراونه‌ته‌وه:
1-له سه‌رتاسه‌ری جیهان 36.9 ملیۆن كه‌س ئایدزیان هه‌یه، كه 2.6 ملیۆنیان منداڵن.
2-ساڵی رابردوو 2 ملیۆن كه‌س تووشی ئایدز بوون.
3-تاكو ئێستا 34 ملیۆن كه‌س به ئایدز مردوون، ته‌نیا ساڵی رابردوو 1.2 ملیۆن كه‌س به ئایدز مردوون.
4-له 15 ساڵی رابردوو ژماره‌ی ئه‌و نه‌وجه‌وانانه‌ی به ئایدز مردوون سێ هێنده زیادیكردووه.
5-له ئه‌فریقا ئایدز یه‌كه‌م هۆكاری مردنی نه‌وجه‌وانانه و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش دووه‌مین هۆكاره.
6-له بیابانی ئه‌فریقا و له‌نێوان كه‌سانی ته‌مه‌ن 15-19 ساڵیدا 70%ی تووشبووان ئافره‌تن.
7-ساڵی 2001 و له‌سه‌ر ئاستی جیهان یه‌ك ملیۆن كه‌س ده‌رمانی دژه ئایدزیان به‌كارده‌هێنا، به‌ڵام ساڵی 2015 ژماره‌كه گه‌یشتووه‌ته 15 ملیۆن كه‌س.
8-ته‌نیا 51%ی توشبووان ده‌زانن كه ئایدزیان هه‌یه.
9-به‌هۆی پلانی جیهانیی دژه ئایدزه‌وه له ساڵی 2000 ه‌وه رێگهگیراوه له تووشبوونی 30 ملیۆن كه‌س به ئایدز و 8 ملیۆن حاڵه‌تی مردن به ئایدز.
10-ساڵی 2015 كوبا بووه یه‌كه‌مین وڵات له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه توانی گواستنه‌وه‌ی ئایدز له دایكه‌وه بۆ منداڵ كۆنترۆڵ بكات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ