نەخواردنی نانی بەیانی، دڵ و بۆڕییەکانی خوێن نەخۆشدەخات

04-10-2017
سەروەر سالار
نیشانەکردن خۆراک، دڵ
A+ A-


رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە ئەوانەی نانی بەیانی ناخۆن، ئەگەری زۆرترە تووشی کەڵەکەبوونی چەوریی لە دیواری بۆڕییەکانی خوێن و سەرەنجام رەقبوونی خوێنبەرەکان ببن.


توێژینەوەکە لە جۆرناڵی زانستی (کۆلێجی ئەمریکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی دڵ) بڵاوبووەتەوە و بەرەنجامی بەدواداچوونی نەریتی ژیانی 4052 کەسە لە نێوەڕاستی تەمەن و لە هەردوو رەگەزەکە کە پێشووتر نەخۆشیی دڵ و بۆڕیەکانی خوێنیان نەبووە.

ڤالێنتاین فۆستەر، یەکێک لە بەشدارانی توێژینەوەکە، دەڵێ سەرنجمان داوە ئەو کەسانەی نانی بەیانی ناخۆن، دواتر ژەمی ناتەندروست دەخۆن و بە گشتی شێوازی ژیانیان ناتەندروستانەیە.

لە ئەنجامدا دەرکەوت 57% ی ئەوانەی ژەمێکی پڕ کالۆری و ناتەندروست لە بەیانیان دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە رەقبوونی خوێنبەرەکان. کەچی 75% y ئەوانەی بەیانیان هیچیان نەدەخوارد، تووشی رەقبوونی خوێنبەرەکان بوون.

توێژەرەکان گوتوویانە بۆ پاراستنی تەندروستیمان، تەنیا بڕ و کواڵیتی خۆراک گرنگ نین، بەڵکو نەریتی خۆراکیش رۆڵ دەگێڕێ. ئەوان وایدەبینن نەخواردنی ژەمی بەیانی دەبێتەهۆی تێکچوونی کاتژمێری بایۆلۆجیی جەستە، ئەوەش وادەکات کەسەکە لە کاتە درەنگەکانی رۆژ و شەودا پەنا بۆ خواردن ببات.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە