بۆ یەکەمجار هۆکاری مردنی مام جەلال رووندەکرێتەوە

04-10-2017
هونەر رێبوار
د. ئاراس برادۆستی بە ڤیدیۆ روونیدەکاتەوە
د. ئاراس برادۆستی بە ڤیدیۆ روونیدەکاتەوە
نیشانەکردن جەڵتە
A+ A-

رووداو – هەولێر

جەڵتەی مێشك، حاڵەتێكی كتوپڕی نەخۆشییە و یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی لەتواناكەوتن و مردن لەم سەردەمەدا.


هۆكارەكەشی راوەستانی سووڕی خوێنە لە مێشكدا، لە ئەنجامی تەقین یان گیرانی بۆرییەكی خوێن.

نیشانەكانی جەڵتەی مێشك بریتین لە لاوازبوون و سڕبوونی جەستە، بەتایبەتی لایەكی جەستە، خواربوونی دەم، گۆڕانێكی خێرا لە بیناییدا، سەرئێشەیەكی كتوپڕ، گێژبوون، تێكچوونی باڵانس، تێكچوون لە قسەكردن و تێگەیشتندا.

لە چارەسەری جەڵتەی مێشكدا هەر چركەیەك گرنگیی خۆی هەیە، هەتا كاتی گەیاندنی نەخۆشەكە بۆ لای پزیشك دوابكەوێت، ژمارەیەكی زیاتری خانەكانی مێشك دەمرن و ئەو بەشانەی جەستەش كە لەلایەن ئەو شانانەی مێشكەوە بەڕێوەدەبرێن، لەكار دەكەون.

رەقبوونی بۆرییەكانی خوێن لە پشت بەشێكی زۆر لە حاڵەتەكانی گیرانی بۆرییەكانی خوێنی مێشكەوەیە، بەرزیی فشاری خوێنیش هۆكاری سەرەكییە لە زۆربەی حاڵتەكانی تەقینی بۆرییەكانی خوێنی مێشكدا.

ئەو نەخۆشیانەی ئەگەری روودانی جەڵتەی دەماخ زیاد دەكەن، بریتین لە: بەرزیی فشاری خوێن، بەرزیی ئاستی كۆلیسترۆلی خوێن، شەكرە و قەڵەوی.

لە نموونەی ئەو هەڵسوكەوتە نادروستانەی رێگا خۆشدەكەن بۆ روودانی جەڵتەی مێشك: جگەرەكێشان، وەرزشنەكردن، زۆر خواردنەوەی كحول، زۆر خواردنی چەوری و خوێ، كەم خواردنی سەوزە و میوە.

چارەسەری كتوپڕی جەڵتەی مێشك بریتییە لە دەرمانی توێنەرەوەی ئەو كڵۆیانەی بۆرییەكانیان گرتووە. چارەسەری درێژخایەنیش بریتییە لە هاریكاریكردنی نەخۆشەكە بۆ باشبوونەوەی قسەكردن، هێزی جوڵان، نەشتەرگەری چاككردنەوەی بۆرییە تەسكبووەوەكانی خوێن، هاوكاریی نەخۆشەكان بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو ئاڵۆزكاریانەی لە ئەنجامی جەڵتەكەوە روویانداوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە