فڵچەی كارەبایی بۆ شوشتنی ددان بەكاربهێنن

07-02-2016
زێڕین کامەران
نیشانەکردن ددان
A+ A-

رووداو-Dentistrytoday

پرۆفیسۆری ددانی ئەڵمانی، میشێل نواک ئاشکرایدەکات بەکارهێنانی فڵچەی ددانی کارەبایی کاریگەری باشتری هەیە لەسەر لابردنی  چینە بەکتریاکانی سەر رووی ددانەکان کە پێی دەگوترێت پلاک، بە رێژەی لە %١٥ بەراورد بە فڵچەی ددانی ئاسایی.

پرۆفیسۆرە ئەڵمانییەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات فڵچەی ددانی کارەبایی سوودێکی بەرچاوی هەیە بەتایبەت بۆ کەسە بەساڵچووەکان کە کێشەی جووڵەی ماسولکەکانیان هەیە و رەنگە نەتوانن وەكوو گەنجەكان بە وردی جووڵەی دەستیان بەكاربهێنن.

فڵچە کارەباییەکانی ددان بە شەپۆلی سەرو دەنگەوە کاردەکەن و کاریگەرییەکی بەرچاویان لە پاکراگرتنی ددانەکان هەیە، هەروەها بەشێوەیەک دروست دەکرێن کە زیان بە پووک نەگەیێنن.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە