چەند رێگەیەک بۆ نەهێشتنی سەرئێشە

07-03-2019
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
A+ A-
رووداو- هەولێر 

خواردنەوەی قاوە
خواردنەوەی کوپێک قاوە ئازارەکەت بەرێژەیەکی باش کەمدەکاتەوە، ئەمەش چونکە کافاینی نێوی بە نزیکەیی هەمان کاریگەری دەرمانە ئازارشکێنەکانی هەیە. 
د، ئێلیزابێت لۆدێر، پزیشک لە نەخۆشخانەی بۆستن دەڵێت " هەرکاتێک هەستت کرد سەرئێشە دەگریت، کوپێک قاوە بخۆرەوە ئەمە رێگە لە تەشەنەسەندنی ئازارەکە دەگرێت، بەڵام نابێت زیادەڕەوی لە خواردنەوەی قاوە بکرێت چونکە دواتر وایلێدێت، جەستە فێری وەرگرتنی کافایین دەبێت و کافایینەکە هیچی دیکە لە نەهێشتنی ئازاری سەرئێشە کاریگەری نابێت"

سەرشوشتن
د. مارک گرین، لە زانکۆی ماونت سینای نیویۆرک دەڵێت " سەرشووتن بە ئاوێکی شلەتێن، کە پلەی گەرماکەی نە زۆر سارد نە زۆر گەرم بێت، رۆڵێکی گرنگ لە کەمکردنەوەی ئازاری سەرئێشە دەگرێت"
پزیشکە ئەمریکییەکە دەشڵێت، مانەوە لە ژێر ئاوێکی شلەتێن، ماسولکەکانی سەر، مل و شان خاودەکاتەوە و هۆکارێکە بۆ ئارامبوونەو ە و نەمانی ئازار.

نەبەستنی قژ
زۆرێک لە خانمان ستایلێکی قژ هەڵدەبژێرن کە نەک تەنیا زیان بە تاڵەمووەکان دەگەیێنێت بەڵکو سەرئێشەشی لێدەکەوێتەوە.
د. دێنیس چوو، یاریدەدەری پرۆفیسۆری مێشک و دەمار لە زانکۆی کۆلۆمبیا دەڵێت " بەستنی قژ بەتوندی زیان بە دەمارەکانی پێستی سەر دەگەیێنێ و دەبێتەهۆی سەرئێشە"
یاریدەدەرەکەی پرۆفیسۆری مێشک و دەمار رێنمایی خانمان دەکات قژیان زۆر بەتوندی نەبەستن بۆ ئەوەی هەم لە سەرئێشە دووربن و هەمیش زیان بە قژیان نەگات.

سێکسکردن

سێکسکردن و گەیشتنە ئۆرگازم یەکێکە لە رێگەکانی کەمکردنەوەی ئازاری سەرئێشە بەتایبەت ئازاری لاسەرئێشە (شەقیقە) .
د.سارالین مارک، پسپۆری نەخۆشییەکانی خانمان روونیدەکاتەوە سێکسکردن دەردانی هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین  زیاددەکات کە بە هۆرمۆنی دڵخۆشی ناسراوە، جگە لە ئۆسیتۆسینیش هۆکارە بۆ دەردانی ئیندرۆفین، کە ئەمەیان ئازارلابەرێکی سروشتیی جەستەیە، بۆیە بەم رێگەیە سێکسکردن ئازاری سەرئێشە ناهێڵێت.

واز لە جووینی بنێشت بهێنە
جووینی بنێشت هۆکارێکی دیارە بۆ سەرئێشە، ئەمەش بەهۆی جووڵەی زیادی شەویلاک کە پەستان دەخاتە سەر ئەو جومگەیەی شەویلاک بە کەلەسەر دەبستێتەوە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە