10 Photos
رووداو - هەولێر
لە هەولێر بە ھەماھەنگی گرووپی رۆڤان لە رێکخراوی ئاگا و بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن، بە هاوکاری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و دەستەی رێكخراوە جەماوەری و پيشەييەكانی پارتی دیموکراتی کوردستان ، ھەڵمەتی خوێن بەخشین بەرەو سەربەخۆیی کوردستان و (بەڵێ بۆ ریفراندۆم) بەڕێوەچوو.
هەڵمەتەکە بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و تووشبوانی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و تالاسیما ئەنجامدرا.