رووداو-سلێمانی
بەدواداچوونێکی بی بی سی دەریخستووە لە بازاڕەکانی بەریتانیا کرێمی ئەوتۆی سپیکردنەوەی پێست دەفرۆشرێن کە بۆ تەندروستی خراپن و لەڕووی زانستیی و یاساییشەوە رێگەپێدراو نین.
دەستی پێوانەی بەرهەمە بازرگانییەکان (کە گرنگی بەمافی بەکاربەران دەدات) دان بە راستی زانیارییەکانی بی بی سی دەنێت و دەڵێت ئەو بابەتە "کێشەیەکی گەورەیە".
لە بەریتانیا قەدەخەیە بە بێ راچێتەی پزیشک ئەو کەرەستە جوانکارییانە بفرۆشرێن کە لە پێکهاتەیاندا هایدرۆکوینۆن و جیوە هەن، چونکە مەترسی لەسەر دەمارەکان، جگەر و کۆرپەی نێو سکی دایک دەدەن. کەچی بی بی سی دەریخستووە لە دەیان کۆگا و فرۆشگای بەریتانیا کرێمی سپیکردنەوەی پیست دەفرۆشرێن کە ئەو ماددانەیان تێدان.
بەدواداچوونێکی پێشووتری بی بی سی سەلماندبووی چەندین ماددەی زیانبەخشی جوانکاریی لە بەریتانی دەفرۆشرێن، لەکاتێکدا لەڕووی زانستی و پزیشکییەوە دەرکەوتووە مەترسیدارن.
دەستی پێوانەی بەرهەمە بازرگانییەکان لە بەریتانیا دەڵی بۆ ئەوەی ئەو بەرهەمانە لە بازاڕدا نەهێڵرێن، تەنیا شاری لەندەن پیویستێکی بە تیمێکی هەمیشەیی بەداواچوونی ئەو بابەتەیە کە لە 50-60 کەس پێکهاتبێ، هەروەک دەبێ سیستمی سزادانی خێرا پێڕەو بکرێ بۆ ئەوەی زۆرترین کاریگەریی هەبێ.



