هەموو شتێک دەربارەی پیسبوونی ژینگە

08-02-2017
هونەر رێبوار
نیشانەکردن پیسبوونی ژینگە
A+ A-
رووداو- WHO

پیسبوونی ژینگە
پیسبوونی ژینگە واتا بوونی پێکهاتەیەکی جیاواز و پیس لە ژینگەدا کە پێشتر تێیدا نەبووە، ئەمەش دەکرێت لە ئەنجامی بوونی پێکهاتەیەکی کیمیایی بێت، یان لە ئەنجامی هەبوونی ژاوەژاو، گەرمی زیادە، رووناکی ناپێویست بێت.

پیسبوونی ژینگە گرفتێکی گەورەی ژینگەییە لەسەر تەندروستی، کار لە هەموو کەسێك لە وڵآتە پێشکەوتووەکان و ئەوانی دیکەش دەکات و وا دەخەڵێندرێت ساڵانە پیسبوونی ژینگە کار لە تەندروستی نزیکەی 200 ملیۆن کەس بکات.

جۆرەکانی پیسبوونی ژینگە:

یەکەم: پیسبوونی ژینگەی زەوی

زەوی بەهۆی زبڵ یان پاشماوەی پیشەسازیی پیس دەبێت، لە ساڵی 2010 لە ئەمریکا نزیکەی 250 ملیۆن تەن زبڵ دروستبووە، کە ئەمەش بەهۆی پاشماوەی کۆمپانیاکانی جلوبەرگ، لەقوتوونان، کاغەز، پاتری، تایەدروستکردن، کەلوپەلی ناوماڵ، بۆیە جیاوازەکان و هتد.. دروستبووە.


دووەم- پیسبوونی ژینگەی ئاوی

پیسبوونی ئاو لە ئەنجامی تێچوونی ماددەیەکی کیمیایی بێگانە بۆ ناو ئاو و پاشەڕۆکان، یان ماددە کیمیاییە تەقێنەرەوەکان و پاشماوە کشتوکاڵی و مێشکوژەکان دروستدەبێت.

بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوەیەکگوتووە نزیکەی 783 ملیۆن کەسی ئەو وڵاتە ئاوی خاوێن ناخۆنەوە.


سێیەم- پیسبوونی ژینگەی هەوا

کاتێک ئێمە هەناسە دەدەین، هەوا هەڵدەمژین کە پێکهاتەیەکی کیمیایی هەیە و 99%ی لە نایترۆجین، ئۆکسجین، ئاوی بەهەڵمبوو و هەندێک گازی دیکە پێکهاتووە. کاتێکیش هەوا لەم پێکهاتانەی زیاتر تێدابێت و رێژەی ئەم پێهاتانە بگۆڕێت، ژینگەی هەوا بە پیسبوو ناودەبرێت. ساڵانە لە جیهاندا تەنیا پیسبوونی هەوا دەبێتەهۆی کوشتنی نزیکەی 2 ملیۆن کەس.


چوارەم- پیسبوونی دەنگ

هەرچەندە پیسبوونی دەنگ نابیندرێت و بۆن ناکرێت، بەڵام کاتێک دەگاتە رێژەیەکی بەرز، کار لە ژینگە دەکات، ئەمەش کاتێک ک دەنگێكی زیاد لە پیشەسازی و فڕۆکەکان دروستدەبێت و کار لە تەندروستی دەکات. تەنانەت بەگوێرەی توێژینەوەکان دەرکەوتووە ژاوەژاو دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و هەندێک جاریش هۆکارە بۆ لەدەستدانی بیستن.


پێنجەم- پیسبوونی رووناکی
-----------


چەند راستییەکی گرنگ لەبارەی پیسبوونی ژینگە:

1.    پیسبوونی ژینگە مەترسییەکی گەورەیە و دەتواندرێت بە کەمکردنەوەی ئاستی پیسبوون، مەترسی مردن بە نەخۆشییەکانی وەک جەڵتەی مێشك، نەخۆشییەکانی دڵ، شێرپەنجەی سییەکان، گرفتی درێژخایەن و کورتخایەنی بۆڕییەکانی هەوا و رەبۆ کەمبکرێنەوە.

2.    هەرچەندە ئاستی پیسبوون لە ژینگەدا کەمتر بێت، تەندروستی کۆئەندامی سووڕان و هەناسە باشتر دەبێت.

3.    بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی تەنیا لە ساڵی 2012 لە جیهاندا نزیکەی 3 ملیۆن کەس بەهۆی پیسبوونی هەوا بە مردنی پێشوەختە گیانیان لەدەستداوە.

4.    تەندروستی جیهانی وای دەخەمڵێنێت کە تەنیا لەساڵی 2012 نزیکەی 72%ی ئەوانەی بەهۆی پیسبوونی ژینگە مردوون، هۆکارەکەی جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک بووە. هەروەها 14%یان بەهۆی گیرانی کورتخایەن و درێژخایەنی بۆڕیەکانی هەوا و هەوکردنەکانیان بووە، ئەمە لە کاتێكدا 14%ی مردنەکان بەهۆی شێرپەنجەی سییەکان بووە.


5.    ئامارەکانی رێکخراوەی تەندروستی جیهانی لە ساڵی 2014 دەریانخستووە 92%ی خەڵکی جیهان لەو ناوچانە دەژین، کە ئاستی پیسبوونی ژینگەیان لەسەروو رێنماییەکانی رێکخراوەکەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە