رووداو - هەولێر
بەبۆنەی رۆژی 8ی مارس، چالاکییەکی خوێن بەخشین بۆ پێشمەرگە لە لایەن یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە 30 نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی هەولێر و دهۆک بەڕێوەچوو.
لەو کاتەوەی شەڕی داعش دەستیپێکردووە، ئەوە جاری سێیەمە ئەو خانمانە خوێن دەبەخشنە پێشمەرگە و چالاکی ئەمجارەیان بە دروشمی "لە پێناو بەرگریتان لە خاک، بەخوێن لەگەڵتانین" دەستیپێکرد.
ئافرەتە خۆبەخشەکان زیاتر لە 75 بوتڵ خوێنیان بە هێزەكانی پێشمەرگە بەخشی، كە ئێستا لە شەڕی دژی داعشدان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ