هێڵێکی ئاسمانی تەنیا کارمەندی ئافرەت وەردەگرێت

08-10-2013
ئاری رەسوڵ
نیشانەکردن هێڵێکی ئاسمانی،ئافرەت
A+ A-

رووداو- Huffing Ton Post

هێڵی ئاسمانی "گۆ ئەیەر"ی هیندی، لەهەوڵی تاقیکردنەوەی هەموو هەوڵێکدایە تاوەکو کێشی فڕۆکەکان و بڕی وزەی پێویست بۆکارپێکیردنی فڕۆکەکانی کەمبکاتەوە.

كۆمپانیاكە بڕیاریداوە لە داهاتوو کار تەنیا ببەخشێتە ئەو ئافرەتانەی کێشیان گونجاوە، چونکە بەگشتی پیاوان کێشیان زۆرە. 

هەروەها بڕیاریشە قەبارەی گۆڤارەکان و بڕی ئاو لە تانکەکانی هەڵگرتنی ئاو کەمبکاتەوە. 

ئێستا ئەو هێڵە ئاسمانییە 130 کارمەندی ئافرەتی هەیە.لەماوەی 7 ساڵی داهاتووشدا لە پلانی دایە 80 فڕۆکەی دیکە بکڕێت و 2 هەزار کارمەند لە هێڵەکەدا کاربکەن.

هەرکیلیۆیەک 0.5 دۆلاری ئەمریکی تێدەچێت بۆ گواستنەوە، بۆیە ئەو کۆمپانیایە پێیوایە بەهۆی سیاسەتە نوێیەکەیەوە دەتوانێت ساڵانە 500 هەزار دۆلاری بۆ دەگەڕێنێتەوە. 

بەڵام شارەزایەکی بواری هیڵی ئاسمانی، کە پیشتر لە هێڵی ئاسمانی "گۆ ئەیەر" کاریکردووە، سەبارەت بەو بڕیارە رایگەیاند، بەم گۆڕانکاریانە، فڕۆکەکە کێشی بە ئاستێکی زۆر دانابەزێت بۆیە گۆڕانکارییەکی زۆر دروستناکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە