رووداو-ئاژانسهكان
بەپێی دوایین توێژینەوەی پزیشکانی زانکۆی فلۆریدای ئەمریکی رۆژانە خواردنی 14 گم بادەم ژەمی خۆراکی کەسانی پێگەیشتوو بەچەندین جۆری پرۆتین و کانزای بەسوود دەوڵەمەند دەکات.
د. ئیلیزا بێنز له زانكۆی فلۆریداوه دەڵێت بادەم سەرچاوەی پرۆتینی رووەکی وچەوری سوودبەخش، ڤیتامین ئی، و ماگنیزیۆمە بۆیە رۆژانە گرنگە 8-10 بادەم بخورێت تا سوود لەبەها خۆراکییەکانی بادەم وەربگیرێت. بەپێی ئەو پزیشکە، دەکرێت بادەم لە ژەمی بەیانیاندا بخورێت یاخود لەگەڵ زەڵاتەدا تێکەڵ بکرێت لە ژەمەکانی دیکەدا.
پزیشکە ئەمریکییەکان دەڵێن بادەم جگە لەوەی سەرچاوەی ووزەیە لەهەمان کاتدا بەسوودە بۆ دابەزاندنی کێش بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان کەم بکەنەوە، چونکە لە گرنگترین چەورییە بەسوودەکانی تێدایە و ههستی تێربوون دهبهخشێت. بادەم هەروەها کالسیۆم و ئاسن و فسفۆڕی تێدایە و بە گرنگترین جۆری چەرەس دادەنرێت. لە دوایین توێژینەوە لە ئەمریکا پزیشکان دەڵێن بادەم هەوکردن لە تووشبوانی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ