رووداو- هەولێر
پزیشکانی زانکۆی مارشال لە ئەمریکا دەڵێن بیبەری تیژ دروستبوونی خانە شێرپەنجەییەکانی سییەکان دوادەخات.
د. جەیم فریدمان، پسپۆری خۆراک و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: بیبەری تیژ بە ماددەی کاپسیاسین دەوڵەمەندە و ئەم ماددەیە رێگە لە سەرهەڵدانی خانە شێرپەنجەییەکانی سییەکان دەگرێت.
خۆراکناسە ئەمریکییەکەی زانکۆی مارشال روونیدەکاتەوە ماددەی کاپسیاسین لەنێو بیبەری تیژدا بۆ تووشبووانی شێرپەنجەیی سییەکانیش بەسوودە و هیواخوازن لە داهاتوو لەگەڵ چارەسەرە کیمیاییەکان بە تووشبووانی شێرپەنجەی سییەکان بدرێت.
د. جەیم فریدمان دەڵێت ماددەی کاپسیاسین رێگە لە چالاکبوونی پرۆتینی Src دەگرێت، کە ئەم پرۆتینە بەرپرسە لە سەرهەڵدان و گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان.
خۆراکناسە ئەمریکییەکان رێنماییدەدەن رۆژانە بیبەری تیژ بخورێت بۆ ئەوەی کاریگەرییە ئەرێنییەکانی لەسەر جەستە دەربکەون، بەڵام نابێت لە خواردنیدا زۆرخۆری بکرێت چونکە لەوانەیە، ئازار و سووتانەوەی گەدەی لێبکەوێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ