فێستیڤاڵێک بۆ کاسێت

09-09-2013
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن کاسێت فێستیڤاڵ
A+ A-
رووداو- cnn

رۆژی 7ی ئەیلولی ئەم ساڵدا یەكەم فێستیڤاڵی جیهانیی كاسێت لە بەریتانیا بەڕێوەچوو، كە رێكخەرەكانی فێستیڤاڵەكە بەشێوەیەك وەسفیان دەكرد، كە دەیانگوت "فێستیڤاڵەكە   ئاهەنگگێڕانە بە بەرهەمێكی فیزیكی، كە دەكرێ بگاتە دەستی هەموو كەسێک و لە میانەی ئەم كەشە میوزیكیە تێكچووەی ئێستاشدا، هەردەتوانێ كاری خۆی بكات".

نزیكەی 28 بازاڕگای بەریتانیا بەشداربوون لە نیشاندانی چەند كاسێتێكی سنوردار لە فێستیڤاڵەكەدا.

رەنگە ئێستا كاتی ئەم كاسێتانە بەسەرچووبێت، بەڵام لەبیریش نەكراون، بیركردنی رابردووش تاكە هاندەرنەبووە بۆ بەستنی فێستیڤاڵەكە، بەڵكو هەندێك كەس دەڵێن ئەو میوزیكانەی لەسەر كاسێتەكان تۆماركراون بە قووڵی  لە مێشكدا  دەچەسپێن و ئاوێتەی مێشك دەبن.

ئەگەر ڤیستیڤاڵەكە نەشتوانێ مۆدەی كاسێتە كۆنەكان بهێنێتەوە، نەشتوانێ دیسان رەواجی بازرگانی پێبكاتەوە، ئەوا پەیامێکی راگەیاند، کە كاسێت هەرماوە و هەر دەتوانێ میوزیك ریكۆردبكات و لێیبداتەوە. سەرەڕای پێشكەوتنی دیجیتاڵیی، خەڵك دەتوانێ بەكاری بهێنێ و خۆشی لێببینێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە