رووداو-سلێمانی
ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه له ره‌گه‌زه كیمیاییه پیشه‌سازییه‌كانی ئوسترالیا له راپۆرتێكی نوێیدا ده‌ڵێ به‌شێك له‌و مه‌ره‌كه‌بانه‌ی له تاتۆكردندا به‌كارده‌هێندرێن، ره‌گه‌زی ئه‌وتۆیاندا تێدایه كه‌وه‌ها ناسراون رێگه‌ن بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه خۆشده‌كه‌ن.
ده‌زگا ئوسترالیاییه‌كه ده‌ڵێ له كۆی 49 جۆر مه‌ره‌كه‌بی تاتۆ كه شیكارییان له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه، ته‌نیا چوار دانه‌یان له‌گه‌ڵ ستاندارده‌كانی سه‌لامه‌تی ئه‌وروپیدا یه‌كیانگرتووه‌ته‌وه.
مه‌ترسیدارترین پێكهاته كه له به‌شێك له مه‌ره‌كه‌به‌كان هه‌بووه، ئه‌و ره‌گه‌زه‌یه كه به هایدرۆكاربۆنه فره‌سووڕه ئه‌رۆماتییه‌كان (presence of polycyclic aromatic hydrocarbons-PAHs) ناسراون و وه‌ك ره‌گه‌زگه‌لی رێگه‌خۆشكه‌ر بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه پێناسه‌كراون. ئه‌م ماده مه‌ترسیدارانه له 20%ی هه‌موو نموونه پشكندراوه‌كان و 83%ی مه‌ره‌كه‌به ره‌شه‌كاندا هه‌بوون.
جگه له‌وه، ماده‌گه‌لی دیكه‌ش له مه‌ره‌كه‌بی تاتۆ هه‌ن كه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ باش نین، له‌وانه: باریۆم، مس، جیوه، مادده‌گه‌لی ئه‌مینی و ره‌نگی ده‌ستكرد.
هه‌ندێك له مه‌ره‌كه‌به‌كان له قاوخه‌كه‌یان پێكهاته‌یه‌ك نووسراوه، كه‌چی له راستیدا مادده‌ی دیكه‌ی تێدا بووه، نه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری نووسراوه.
په‌یوه‌ندیداران داواده‌كه‌ن هه‌م ئه‌م جۆره مه‌ترسییانه بۆ ئه‌و كه‌سانه روونبكرێنه‌وه كه تاتۆیان بۆ ئه‌نجامده‌درێ، هه‌م رێگه له جۆره مه‌ترسیداره‌كانی مه‌ره‌كه‌بی تاتۆ بگیرێ و توێژینه‌وه‌ی زۆرتریش بكرێن بۆ روونكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان تاتۆ و شێرپه‌نجه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ