رووداو - WebMD
لابردنی موو بە لەیزەر تەکنیکێکە کە تێیدا گورزەیەکی ئێجگار تیژی رووناکی ئاراستەی چیکڵدانە مووەکان (رەگی مووەکان) دەکرێت، بۆیەی نێو چیکڵدانەکە گورزە شەپۆلەکە هەڵدەمژێ و هەمان ئەو گورزە شەپۆلەش دەبێتە هۆی تێکشکاندنی مووەکە لەنێو چیکڵدانەکەیدا.
سوودەکانی بەکارهێنانی لەیزەر:
لەیزەر بۆ لەنێوبردنی موو بەکاردێت لەسەر روخسار، قۆڵ، قاچ و هەر شوێنێکی دیکەی جەستە کە دیمەنێکی ناشیرین ببەخشێ:
1- وردە: بە وردی ئەو مووانە لادەبات کە مەبەستە، بێئەوەی پێست بریندار بکات.
2- خێرایە: هەموو مووی لێوی سەرەوە لە کەمتر لە خولەکێکدا لادەبات، هەموو مووی قاچ لە کاژێرێکدا لەنێودەبات.
3- سەرکەوتووە: لەدوای 3 تاوەکوو 7 دانیشتن، لە 90%ی کەسەکاندا بە یەکجاری موو ناهێڵێ.
چۆن خۆتی بۆ ئامادە دەکەی؟
بەکارهێنانی لەیزەر تەنیا هەڵکەندنی موو نییە، بەڵکو پرۆسەیەکی ورد و زانستییە، دەبێ کەسی پسپۆڕ بیکات، بۆیە وریابە و کەسێکی پسپۆڕ و زانستی بدۆزەرەوە کارەکەت بۆ بکات.
باشتر وایە بۆ ماوەی شەش هەفتە بەر لە پرۆسەکە مووەکانت لانەبەی، بۆ ئەوەی رەگی مووەکان بە روونی بمێنن و گورزەشەپۆلی لەیزەرەکە ئاسان بیاندۆزێتەوە و لەنێویان ببات. ئەگەر مووەکان لاببەی، ئەوە لەیزەرەکە وەکوو پێویست ناتوانێ بنی مووەکان بکاتە ئامانج و بۆ هەتاهەتایی لەنێویان ببات.
هەروەها شەش هەفتە پێش و شەش هەفتە پاش پرۆسەکە ئەو ناوچەیە لە بەرکەوتنی هەتاو بپارێزە، چونکە هەتاو هەم لابردنی مووەکە گران دەکات و هەم پاش ئەوەش ماکەکانی پرۆسەکە زیاد دەکات.
چی لە پرۆسەکەدا روودەدات؟
بەر لە پرۆسەکە، موو چەند ملیمەترێک لەسەر رووی پێستەوە بەرز دەکرێتەوە و دواتر شەپۆلی لەیزەرەکە بە گوێرەی رەنگ و چڕی و شوێنی مووەکە و رەنگی پێست رێکدەخرێ.
جێڵ لە پێستت دەدرێ و خۆت و پزیشکەکە چاویلکەی تایبەت دەپۆشن، دوای پرۆسەکەش کرێمی تایبەتیت دەدرێتێ. دانیشتنی دووەم دوای 4 تا 6 هەفتە دەکرێ. دانیشتنەکان بەردەوام دەبن تاوەکوو بەتەواوی گەشەی مووەکە دەوەستێ.
چاکبوونەوە و مەترسییەکانی:
دوای پرۆسەکە، تا یەک دوو رۆژ پێستت وا دەردەکەوێ وەک ئەوەی هەتاو سووتاندبێتی...ئەمانە ماکی کاتین و بە دەگمەن کاریگەریی نەرێنی لێدەکەوێتەوە و زۆربەیان خۆبەخۆ چاک دەبنەوە بێ ئەوەی پێویست بە پزیشک بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ