LG مۆبایلێك بەرهەمدێنێت دەنوشتێتەوە

10-10-2013
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن LG، مۆبایلی نوێ
A+ A-
رووداو – alarabiya

كۆمپانیای LG  رایدەگەیەنێت، سەرقاڵی بەهەمهێنانی شاشەی نووشتاوەیە بۆ مۆبایلە هۆشیارەكان و كۆمپانیاكەش بەنیازە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو مۆبایلێكی تازە بڵاوبكاتەوە، كە ئەم جۆرە شاشەیەیی تێدا دەبێت.

مانگی رابردوو كۆمپانیای SAMSUNG رایگەیاندبوو كە بەنیازە لە مانگی تشرینی یەكەم، یەكەم مۆبایلی هۆشیار كە شاشەكەی دەنووشتێتەوە بڵاوبكاتەوە، تاوەكو ئەو كۆمپانیایە ببێتە یەكەمین كۆمپانیاكان لە داهێنانی تەكنەلۆژیایەكی تازە.

شاشەكەی كۆمپانیای LG لەسەرەوە بۆ خوارەوە و بە بڕی 15 سم دەنووشتێنەوە.

جگە لە مۆبایل، ئێستا تەكنەلۆژیای شاشەی نووشتاوە لە بازاڕەكاندا هەیە و پێشتر هەریەكە لە كۆمپانیای LG و SAMSUNG تەلەفزیۆنیان بە شاشەی نووشتاوە بەرهەمهێناوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە