گوتەی گەورە پیاوان لەبارەی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ.)

11-01-2014
پێشه‌وا هه‌ورامانی
نیشانەکردن پێغەمبەر
A+ A-
رووداو- هەولێر

کۆمەڵێک گەورە زانا و دانای جیهان، پێناسەی پێغەمبەری ئیسلام محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا (د. خ.) دەکەن و زۆربەیان بە پیاوێکی گەورەی مرۆڤایەتی دەیناسێنن.

گاندی:

ویستم کەسێک بناسم، کە بەبێ کێشە دڵی هەزاران کەسی داگیرکردبێت، بۆم دەرکەوت، کە محەممەد ئەو کەسەیە و لە رێگەی سادەیی، راستگۆیی و دڵسۆزی بۆ پەیامەکەی و هەروەها ئەخلاقێکی زۆر بەرز، کە لەو پیاوەدا هەبوو، دڵی خەڵکی داگیرکردووە.

فەیلەسووفی فەرەنسی لامارتین:

ئەگەر بێتو پێوەرەکانی دیاریکردنی کەسانی ناوازە دیاریبکەین بۆ خزمەتکردن بە مرۆڤایەتی، ئەوا هیچ کەس جورئەت ناکات بڵێت، من لە محەممەد داهێنەرتربووم، چونکە ئەو خۆشەویستییەکی هەمیشەیی بەسەرزەویدا بڵاوکردەوە و داهێنەرەکانی دیکە چەک و داگیرکارییان بەدوای خۆیاندا هێنا.

تۆڵستۆی:

تەنها ئەوەندە بەسە بۆ محەممەد، کە شەیتانی لە میللەتەکەی دوورخستەوە و لە زەلیلی رزگاریکردن.

بێرناردشۆ:

محەممەد پیشڕەوی ئایینێک دەکات، تاهەتایە بە نەمری دەمێنێتەوە. رۆژێکیش دێت لە کیشوەرەکەی مندا ئایینەکەی ئەو پانتاییەکی زۆر دەگرێتەوە.

ئێدوار مۆنتێیە:

محمەمەد عاقڵترین پیاوی عەرەب بووە لە مێژوودا.

شاعیری فەڕەنسی لامارتین:

گەورەترین رووداو لە ژیانی مندا خوێندنەوەی ژیاننامەی محەممەد، پێغەمبەرەی ئیسلام بوو، دەرکم بە گەورەیی و نەمریشی کرد.

گۆتە، شاعیری ئەڵـمانی:

لە هەموو مێژووی مرۆڤایەتی بۆ باڵاترین مرۆڤ گەڕام، پێغەمبەرێکم دۆزییەوە ناوی محەممەد بوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە