رووداو - هەولێر
کۆڕین هاتۆن ئەو خانمەی کە بەهۆی هەوکردنێکی بەکتریایی خوێنەوە هەردوو دەستی لەدەستداوە، هیوادەخوازێت ببێتە یەکەم کەس لە نێو ئەوانەی نەشتەرگەری چاندنی دەستیان بۆ دەکرێت لە داهاتوودا.
کۆڕین هاتۆن، هاوڵاتییەکی بەریتانییە و دەڵێت "ئەم نەشتەرگەرییە دەبێتە هۆی ئەوەی بتوانم کۆمەڵێک کاری وەکو داخستنی قۆپچە، ئامادەکردنی خۆراک و بەستنی ریبات ئەنجامبدەم، کە لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی رابردوودا بۆ من کارێکی قورسبوون و ئەنجامم نەداون، من تەنانەت ناتوانم منداڵەکەم فێربکەم زنجیرەکەی دابخات، ئەو هەست بە سۆزی دایکایەتی من ناکات، چونکە ناتوانم دەست لە قژی بدەم و پرچی بۆ رێکبخەم، ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییە شتێکی دلخۆشکەر دەبێت بۆ من و منداڵەکەم"
یەکەم نەشتەرگەری چاندنەوەی دەست لە بەریتانیا لە ساڵی ٢٠١٢، بۆ کەسێک بە ناوی مارک کاهیڵ ئەنجامدرا، ئەو ئێستا دەتوانێت کارەکانی رۆژانەی وەکو لێخۆڕینی ئۆتۆمبێل و داخستنی قەیتانی پێڵاوەکەی ئەنجامبدات و دەستی تەواوچاکبووەتەوە
پرۆفیسۆر سیمۆن کەی، راوێژکاری نەشتەرگەری جوانکاری، نەشتەرگەری چاندنی دەستی بۆ کاهێڵ ئەنجامداوە و بڕیارە لە مانگی ئەپڕێلی ئەمساڵدا نەشتەرگەرییەکانی دیکەش ئەنجامبدات.
پرۆفیسۆر سیمۆن پێیوایە سیستمی خزمەتگوزاری تەندروستی هاوڵاتی، واتە بەخشینی شێوازێکی نوێ بە ژیان و درێژکردنەوەی ماوەی ژیان، چونکە لەدەستدانی دەستەکان زۆر سەخت و بەسامە ئەو کارانەی ئێمە رۆژانە دەیکەین، پەیوەندی تەلەفۆنی، لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، کردنەوەی قۆپچەکان و ئامادەکردنی ژەمێک خۆراک بەبێ بوونی دەست هەمووی مەحاڵن، بۆیە چاندنەوەی دەست بۆ مرۆڤێک کە پێشتر دەستی نەبووە، یان لە رووداوێكدا دەستەکانی لەدەستداوە واتا گۆڕینی هەموو ژیان.
پرۆفیسۆر سیمۆن دەڵێت پێویستە ئەو جۆری خوێن، پێست و قەبارەی دەستی بەخشەر و وەرگرەکە وەکو یەکبن و پێویستە هەموو نەخۆشەکان پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە لە رووی دەروونی و جەستەییەوە هەڵسانگاندن و پشکنینی تایبەتییان بۆ بکرێت.
پزیشکەکەی نەشتەرگەری جوانکاری رایدەگەیێنێت کە چاندنەوەی دەست نەشتەرگەرییەکی ئاڵۆزە و بە بەشداری ٤ تیمی پزیشكی دەبێت و نزیکەی 12 کاژێر دەخایەنێت تاوەکو ئێستا لە سەرانسەری جیهاندا نزیکەی ٨٠ نەشتەرگەری چاندنی دەست ئەنجامدراون

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ